ژنان لە کەمپی هۆڵ؛ خواستمان گەڕانەوە بۆ نێو ژیانێکی ئاسایی
هیبە عەلی و نەدا عەبد حەلیم کە خەڵکی حومسن و ئێستا لە کەمپی هۆڵن، ئاماژەیان بەوەدا ئۆپراسیۆنی ئەمنی ئەوانی لە زۆر مەترسی پاراستووە.
هیبە عەلی و نەدا عەبد حەلیم کە خەڵکی حومسن و ئێستا لە کەمپی هۆڵن، ئاماژەیان بەوەدا ئۆپراسیۆنی ئەمنی ئەوانی لە زۆر مەترسی پاراستووە.
ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە کەمپی هۆڵ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن، یەپەژە و قەسەدەوە لە دژی چەتەکانی داعش دەستی پێکرد، بەردەوامە. ئەو هێزانەی بەشداری ئۆپراسیۆنەکە بوون بە هەستیاری کۆمەڵگەیی، بە تایبەتی بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و منداڵان مامەڵە دەکات. ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ ئەمنیەتی هەرێمەکە و کۆتایی هێنانی بە ڕێکخستنەکانی داعشە.
لەم ئۆپراسیۆنەدا یەپەژە بە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ڕادەپەڕێت. یەپەژە بۆ پاراستنی هەموو ژنان و منداڵان لە کەمپەکە تێکۆشان دەکات و لە هەڕەشەکان دەیانپارێزێت. لە کەمپەکە کاتێک ئیدارەدان لاواز دەبێت، توندوتیژی لە دژی ژنان زیاد دەبێت. یەپەژەش لەم بابەتەدا کارێکی زۆر گرنگ دەکات و هەوڵ دەدات ڕێگری لە توندوتیژی بگرێت. دانیشتووانی کەمپی هۆڵ نزیکایەتی ئەم هەڵوێستە ئەخلاق و نزیکبوونەوە مرۆییانەی یەپەژە وەک نمونەیەک دەیبینن. چونکە یەپەژە لە هەموو هەل و مەرجێکدا ڕێگە بۆ کۆمەڵگە دەکاتەوە و دەیپارێزێت.
ژنان لە کەمپی هۆڵ هیبە ئەل عەلی و نەدا ئەل حەلیم پەیوەست بە باتەتەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
داخوازی زۆر گەورەی ژنان گەڕانەوەیە بۆ ژیانێكی ئاسایی
هیبە ئەل عەلی ئاماژەی بەوەدا هەندێک ژن لە بەشی 'ئەل سوریەت' دەمێننەوە زۆر کاری مەترسیدار و شاراوە دەکەن و گوتی: "لەم بەشەی کەمپەکە دەترسین، چونکە مەترسییەکی جدییە. لە هەمانکتادا ژیانێک بە شێوازێکی دیاریکراو بەسەرماندا دەسەپێنن، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ژنانەوە دەکرێن کە زیهنیەتی داعشیان هەیە. لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە زۆر دڵخۆشبووین. چونکە هەستمان کرد هیزێک هەیە دەتوانێت لەم زیهنیەتە بمانپارێزێت."
نەدا عەبد ئەل حەلیم گوتی ئاماژەی بەوەدا لە ناو دۆخی ڕێکخراوەکەدا ماینەوە، بەڵام ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕاستییەکانیان دەبینی و گوتی: "فشارەکان ئیدی وەک پێشتر بە هێزنین و هەمووکەسێک ئەم ڕاستییە دەزانێت. لە کۆتاییدا تێگەشتین ئەوشتانەی پێمان گوتراوە هەموو درۆ بووە و بۆ ئەوە بووە بەشداری لە ڕێکخراوی تیرۆریستی بکەین. لە دوای دەستپێکردنی ئەم ئۆپراسیۆنە زۆر شتی شارەوا هەبوون ئاشکرا بوون. بینمان ئەم شوێنەی تێیدا نیشتەجێین زۆر مەترسیدارە و ئەم ئۆپراسیۆنە زۆر پێویست بوو. ئەمە بۆ پاراستنی ئێمە و منداڵەکانمان بوو."
خواستی سەرەکی ژنان لە کەمپی هۆڵ گەڕانەوەیە بۆ ژیانێكی ئاسایی لە دەرەوەی کەمپەکە. چونکە لەم کەمپەدا لە نێو هەلومەرجی زۆر سەختدان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.