وادەی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی دیاری کرا
فەرماندەی گشتی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی ئاشكرای کرد ڕۆژی ٢٦ی نیسان یەکڕیزی هەڵوێستی نەوتەوەیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت.
فەرماندەی گشتی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی ئاشكرای کرد ڕۆژی ٢٦ی نیسان یەکڕیزی هەڵوێستی نەوتەوەیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، دیجیتاڵ میدیایی ئێکس، وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی "یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان"ی دیارییکرد.
دەقی بڵاوکراوەکەی مەزڵووم عەبدی بەمشێوەیەیە:
"بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین کە کۆنفرانسی "کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژئاوا" لە ٢٦ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.
یەکێتی کوردی پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا.
هیوادارین کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان بەجێ بهێنن.
بەم بۆنەیەوە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەدا یارمەتیدەر بوون و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە دەخوازین."