سۆهر: لەماوەی ڕۆژێکدا لە سووریا ١٨ کەس کوژراون
بە گوێرەی سۆهر لە سووریا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرش، شەڕ و توندوتیژی و پاشماوەی مینی جەنگ، ١٨ کەس کوژراون.
بە گوێرەی سۆهر لە سووریا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرش، شەڕ و توندوتیژی و پاشماوەی مینی جەنگ، ١٨ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند لە شاری سەراقبی لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب تەرمی حەوت کەس کە پێش پێنج ساڵ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە کوژرا بوون، دۆزرایەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە لە گوندی تەلیسی باکووری حەما منداڵێک بەهۆی پاشماوەی مینی جەنگەوە گیانی لە دەستداوە. لە گوندی ئوم جەلالی باشووری ئیدلب منداڵێک لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا بەهۆی پاشماوەی مینەوە گیانی لە دەستدا.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەی سۆهردا باس لەوەشکراوە گەنجێک لە گوندی جەبەربونی لازقیە کاتێک لەسەر بارهەڵگرێک کاری دەرکرد، لە نزیک گوندی دێر عەتیە لەسەر ڕێگەی دیمەشق-حومس بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.
لە درێژەدا هاتووە: "لە گەڕەکی جەب ئەل قبی و گەڕەکی مەرجەی حەلەب بەهۆی شەڕوپێکدادانی بنەماڵەوە ٢ کەس کوژران. لە شاری ئیخلی باکوور دەروازەکە چەکدارێکی نەناسراویان کوشت. لە گوندی عەرەب ئەبو تەلیسەی ڕۆژئاوای حەما دوو کەس لە لایەن چەکدارانەوە کوژران."
هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "لە ناوچەی لیوا ١٣٧ی دێرەزۆر کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستدا. لە شارۆچکەی خەرانجی دێرەزۆر لە ئاهەنگێکدا گولـلە تەقێنراوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا. هەروەها لە نزیک گۆڕستانی ئەل حەمدانی ئەل بوکەمالی دێرەزۆر تەرمی ژنێکی گەنج کە بە گولـلە کوژرا بوو، دۆزرایەوە..