دوای شەش ساڵ ڕوفاتی گەریلای هەپەگە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

ڕوفاتی گەریلای هەپەگە، ئیسلام چەلیک کە لە ئەرزنجان شەهید بوو، دوای شەش ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

ڕوفاتی گەریلای هەپەگە، ئیسلام چەلیک (دڵسۆز ساریا) کە لە ١١ی ئابی ٢٠١٩ لە ناوچەی کەماهی ئەرزنجان لە پێکدادانێکدا شەهید  بوو، دوای شەش ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

دوای ئەوەی تەرمی شەهید دڵسۆز ساریا لە ڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە دەستنیشان کرا، دوێنێ بنەماڵەکەی تەرمی ڕۆڵەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسانی ئەرزنجان وەرگرتەوە و ‌گەڕاندیانەوە بۆ ناوچەی میدیادی مێردین.

وێڕای ڕێگەپێدان بەڵام لە درەنگانی شەودا پۆلیس ڕێگەی بە گواستنەوەی ڕوفات شەهید دڵسۆز دا بیبەنە ناوچەکەوە. دواتر بە شێوەیەکی جەماوەری لە لایەن کەسوکاری شەهید دڵسۆز و بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەرەوە پێشوازیی لە ڕوفاتەکە کرد.

دواتر بە مەراسیمێک تەرمی شەهید دڵسۆز لە گۆڕستانی سۆفیای ناوچەی میدیاد سپاردەی خاککرا. لە مەراسیمەکەدا بەڕێزەوە یادی شەهید دڵسۆز کرایەوە و هەروەها بەشداربووان سەرساغییان لە بنەماڵەی هێژای شەهید دڵسۆز کرد.

بنەماڵەی شەهید دڵسۆز لە میدیاد پرسەی سەرەخۆشی دادەنێنن.