هەپەگە شەهید دەلیل ماکویانی بیرهێنایەوە

هەپەگە شەهید دەلیل ماکویانی بیرهێنایەوە و گوتی: "بەڵێن دەدەین ئاڵای تێکۆشانی لەسەرکەوتنندا بشەکێنیینەوە."

ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهید

هەپەگە شەهیدبوونی گەریلا دەلیل ماکویانی ڕاگەیاند کە لە ٧ی کانوونی یەکەمی٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هاوڕێمان دەلیل ماکویان لە ٧ی کانوونی یەکەمی٢٠٢١دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.

هاوڕێمان کە بە فەلسەفەیی ئاپۆیی و بەشداربوونی بە مۆراڵییەوە بووە گەریلایەکی نموونەی، لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە و بۆ پاشەڕۆژی ئازادی گەلەکەمان، گیانی خۆی فیدا کرد. بە کەسایەتی ڕەنجدەر و هاوڕێییەتییەوە لە دڵی هاوڕێیانیدا جێگەی خۆی گرت. بەڵێن دەدەین ئاڵایی تێکۆشانی کە ڕادەستی هاوڕێیانی کردووە، بە دڵییاییەوە بە سەرکەوتن تاجداری بکەین.

سەرساغی خۆمان بۆ تەواوی گەلی کودستانی وڵاتپارێزمان و بە تایبەت لە بنەماڵەی هێژای میلیتانی ئاپۆیی هاوڕێمان دەلیل دەکەین و جارێکی دیکە دڵسۆزیمان بە پیرۆزی یادکردنەوەی شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان دەلیل ماکویان بەم شێوەیە:

ناسناو: دەلیل ماکویان

ناو و پاشناو: پوریا قاسمی

شوێنی لە دایکبوون: سنە

ناوی دایک – باوك: شوکۆفە موحەمەدی – موحەممەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی کانوونی یەکەمی٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."