ڕۆژن: درێژە بە ڕێبازی لێگەڕێنی حەقیقەت دەدەین
ڕۆژن، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند؛ "لە پێناو حەقیقەت و ڕاستییەکاندا، لەسەر ڕێبازی غوربەتەلییەکان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
ڕۆژن، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند؛ "لە پێناو حەقیقەت و ڕاستییەکاندا، لەسەر ڕێبازی غوربەتەلییەکان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) بە بۆنەی ١٢٧ ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژن بەم شێوەیە
"لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ڕۆژنامەی کوردستان لە قاهیرە لەلایەن مقداد مدحەت بەدرخان و جەلالەدین عەلی بەدرخان بڵاو کرایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا میراتی چاپەمەنی کوردی دەستی پێکرد. ڕۆژنامەنووسانی کورد ١٢٧ـەمین ساڵوەگەری ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز دەکەن. ڕۆژنامەی کوردستان لە غوربەت لەدایک بوو و لە دەرەوەی وڵاتدا درێژەی بە کار و چالاکییەکانیدا. ڕۆژنامەی کوردستان بوو بە دەنگی گەلی کورد و خاوەنی دەنگێکی بەرچاو.
هەروەها کاریگەری لەسەر گەشەکردنی چاپەمەنی کوردی کرد و تا ئەمڕۆش سەرەڕای سانسۆر، دوورخستنەوە، گرتن و تیرۆری بەدەیان ڕۆژنامەنووسی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان بەردەوامی هەیە. لە ئێران، پەخشان عەزیزی لە مەترسی لە سێدارەداندایە، لە باکووری کوردستان، دەیان ڕۆژنامەنووسی کورد لە زیندانەکاندا بەسەر دەبەن. راگەیاندی کوردی لە ڕۆژی یەکەمەوە هەتا ئەمڕۆ بە بۆنەی نووسین و بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان، لە لایەن دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە وەک هەڕەشەیەک دەبینرێت. چاپەمەنی کوردی بە دروشمی "هیچ حەقیقەتێک لە تاریکیدا نامێنێتەوە"، ئەمڕۆ وەک چاپەمەنی ئازاد لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات درێژە بە ڕێبازەکەی دەدات. چاپەمەنی ئازاد، کە یادەوەریەکانی گەلێک لە خۆ دەگرێت، هەتا ئەمڕۆش مێژووی خۆی پاراستووە و بە بەخشینی گیانی خۆی درێژە بەم تێکۆشانە دەدات.
ئێمە لە کەسایەتی پێشەنگەکانی خەباتی ڕۆژنامەگەری ژن غوربەتەلی ئارسوز، گۆڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، جیهان بیلگین، نازم داشتان و عەزیز کۆیلوئۆغڵو، بە ڕێزداری، عەشق و پێزانیەوە یادی هەموو شەهیدانی راگەیاندی ئازاد بەرز ڕادەگرین و ٢٢ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کورد لە هەمووان پیرۆز دەکەین. دەڵیین ئێمە وەک ڕۆژن دەزانین کە پاراستنی قەڵەمەکانیان پاراستنی حەقیقەتە و لەبەرئەوەی حەقیقەت قەد نەمرێت، لە ڕێبازی غوربەتەلی ئارسوزەکاندا ڕێبازی خۆمان درێژە پێدەدەین."