وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان' دەستیپێکرد

بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان، وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان' دەستیپێکرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کتێبخانەی هۆڵی تەواری سلێمانی، وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان' دەستیپێکرد و هەر ئەمڕۆش پلاتفۆڕمەکە ڕادەگەیەندرێت.

بە گوێرەی کارنامەی وۆرکشۆپەکە، وتاری دەستپێک لەلایەن شەیدا مەعرووف دەخوێندرێتەوە، پاشان دیوان هەڵدەبژێردرێت و ڕاپۆرتی پلاتفۆرمەکە لەلایەن سارا ڕەزا دەخوێندرێتەوە. لە درێژەدا پێشنیار و ڕاسپاردەکان دەخوێندرێنەوە و لە کۆتاییشدا بە دەرئەنجامێک 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان' ڕادەگەیەندرێت. پلاتفۆڕمەکە بە ئامادەبوونی ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوانانی بواری ژنان، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی سەربەخۆ درووست دەکرێت.

ئەم پلاتفۆڕمە کاردەکات بۆ یەکێتی و یەکڕیزی ژنان لە باشووری کوردستان، هاوکات هەنگاوێکە بۆ کار و چالاکییەکانی ژنان و کاری پێکەوەیی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و کێشە نەتەوەییەکان.