سۆهر: لە حومس سێ هاوڵاتی عەلەوی کوژران

سۆهر ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە شاری حومسی سووریا لە دوو هێرشی چەکداری جیاوازدا سێ هاوڵاتی عەلەوی کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) بە بڵاوکردنەوەی ئامارێک ئاشکرای کرد لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە شاری حومس، لە دوو هێرشی چەکداری جیاوازدا سێ هاوڵاتی عەلەوی کوژراون.

سۆهرە ئاشکرای کردووە؛ دوێنێ شەو لەگەڕەکی کەریم زەیتونی شاری حومس گرووپێکی نەناسراوی چەکداری هەڵدەکەوتنە سەر ماڵی بنەماڵەیەکی عەلەوی و دوو برا دەکوژن و داوتر تەرمەکانیان فێڕێدەدەنە سەر شەقامی گەڕەکەکە.

هەر لە ئامارەکەی سۆهردا ئاماژە بە ئەنجامدانی هێرشێکی دیکەی چەکداری کراوە و هاتووە: "لە شارۆچکەی کەفەر ئایەیی شاری حومس بە کوژراوی تەرمی ئەندازیارێکی عەلەوی لە گوندی شیراتی دەدۆزرێتەوە. ئەو ئەندازیارە لە دۆزینەوەی بیردا کاری کردووە، دوای ئەوەی دەچێتەسەر کارەکەی ئیدی هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نازانرێت."