ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی
ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە درووشمی "پێداگرین لەسەر ژیانی سۆسیالیستیانە، بە ڕێبەرێتی ئازاد خۆمان ڕێکخراو دەکەین" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوەندی گشتی دەم پارتی بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نوێی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئاڤێستا ئاتەش بە زمانی کوردی و عیسا ئۆزگەن بە زمانی تورکی خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بەو پشتیوانی و خاوەنداریکردنەی گەنجان لە بانگەوازیییە مێژووییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و گوترا: "وزەی گەنجان کە هەموو گۆرەپانەکانی تەژی کرد، لە ڕێپێوانی ئامارادا وەرچەرخا بۆ بزاوتێکی سیاسی، شۆڕشگێری و وڵاتپارێزی کە لە ١ بۆ ٤ی نیسان بە پێشەنگایەتی گەنجان ئەنجامدرا."
'گەنجان پێداگرن لەسەر ژیانی هاوبەشی گەلان'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "گەنجانی تورکیا و کوردستان بە ڕێپێوانی ئامارە پێکەوە هەنگاویان نا، بە دۆست و دووژمنیان نیشاندا پێداگرن لە شۆڕشی تورکیای دیموکراتیک، شۆڕشی سەربەخۆی کوردستاندا. ژن و گەنجان پێشەنگایەتی ژیانی هاوبەشی گەلان دەکەن و تا گەیشتن بە کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک ئەم ڕێپێوانە درێژەی دەبێت."
'وزەی کەڵەکەبوومان دەگۆڕین بۆ ڕێکخراوەیی'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە دەستپێکردنی هەڵمەتەکە کرا و گوترا: "لە چوارچێوەیی هەڵمەتی "پێداگرین لەسەر ژیانی سۆسیالیستیانە، بە ڕێبەرێتی ئازاد خۆمان ڕێکخراو دەکەین" دا، لە شارەکاندا کۆبوونەوە و سیمیناری پەروەردەیی گەنجان ئەنجام دەدەین و وزەی کەڵەکەبوونمان دەگۆڕین بۆ ڕێکخراوەیی."
'هەڵمەتەکەمان بۆ گەیشتنە بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ئامانجی هەڵمەتە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا و گوترا: "هەڵمەتەکەمان لە ئێستا بەدواوە لە چەندین شاری تورکیا و کوردستان بە چالاکی و پلانسازی دەستپێدەکات. هەڵمەتەکەمان بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێکخراو دەبێتە سەرەتایەکی گرنگ. بانگەوازی لە گەنجانی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزانی تورکیا و کوردستان دەکەین بەشداری هەڵمەتەکەمان ببن و لە ژیانی سۆسیالیستیانەدا بگەن بە ئازادی خۆیان."