ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی باشووری کوردستان، سەڵاحەدین محمەد بەهادین بە یاوەری شاندێکی پارتەکەیی، لە ئەنقەرە سەردانی بارەگای ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کرد و لەلایەن تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و پەرلەمانتار و بەرپرسانی پارتەکەوە پێشوازی لێ کرا.
هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد کردەوە لەم قۆناغەدا، پەیوەست بە بانگەوازە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ جەختیان لە پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کردەوە، کە بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سه‌ڵاحه‌دین به‌ها‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئەستەنبووڵ سه‌ردانی سری سووره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی كرد و ڕایگه‌یاند: "ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازانی دونیا نیگه‌رانن بۆ نه‌خۆشکەوتنی سری سورەیا ئۆنده‌ر ، نزای هه‌رچی زووه چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین."