یوسفئۆغلو دوای ٣١ ساڵ ئازاد کرا

جەنگیز یوسفئۆغلو دوای ٣١ ساڵ زیندانیکرد، لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵای ئێلح ئازاد کرا.

جەنگیز یوسفئۆغلو دوای ئەوەی بە برینداری لە پێکدانێکدا دەستگیرکرا، لە لایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM) سزای هەمیشەیی بەسەردا سەپێندرا.

یوسفئۆغلۆ پیش ٦ مانگ کاتی سزادانەکەی تەواوکرد، بەڵام ئازادکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ دواخرا. ئەمڕۆ دوای ٣١ ساڵ زیندانیکردن لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵای ئێلح ئازاد کرا.

جەنگیز یوسفئۆغلو لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە پیش گرتووخانە پێشوازی لێکرا و پاشان بە کاروانی ئۆتۆمبێل بەرەوو قۆسەری زێدی خۆی بەڕێکەوت. پاش گەشتنی لە لایەن کەسوکارەکەی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانەوە بە جۆشەوە پێشوازی لێکرا و گوڵیان پێشکەش کرد.

جەنگیز یوسفئۆغلو لە پێشوازیکردنیدا قسەیکرد و دوای سوپاسکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە پێشوازییان لێکردووە، بە جۆش و ئیرادەوە پەیامی بەردەوامیدان لەسەر تێکۆشانی دا.

دواتر جەنگیز یوسفئۆغلو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانەوە ڕۆشتە گوندی ئالاکوشی قۆسرێ.