لە لێپرسینەوەیەکی نوێدا دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ٤٧ کەس دەستبەسەرکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی نوێ دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ٤٧ کەس دەستبەسەرکران کە لەنێویاندا، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ و جێگری سکرتێری گشتی شارەوانی ئیستەنبوڵ هەن.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی نوێ دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ٤٧ کەس دەستبەسەرکران کە لەنێویاندا، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ و جێگری سکرتێری گشتی شارەوانی ئیستەنبوڵ هەن.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی نوێ دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، بڕیاری دەستبەسەرکردنی ٤٧ کەس دەرچوو. زانراوە، هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ شەفەق باشا و جێگری سکرتێری گشتی شارەوانی ئیستەنبوڵ عارف گورکان ئاڵپای دەستبەسەرکراون.
چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەم لێپرسینەوەیەی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستی پێ کردووە، ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاتر ببێت.