کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد
لە دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا، لە پرسی چارەسەری و تاوتوێکاندا پێشهاتی گرنگ دروستبوون. سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەزای تەملی و جێگری هاوسەرۆکی شارەوانی گشتیی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و یاسایی بەرپرسیار ئۆزتورک تورکدۆغان لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆبوونەوە.
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت کە لە شاندەکەدا جێ دەگرێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا دەبێت هەنگاوی بەرچاو بۆ چارەسەری پرسەکانی ڕۆژانەی کۆمەڵگە بنرێن. هەروەها کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ وەک کۆبوونەوەی مافە بنەڕەتییەکان و دادپەروەری کۆمەڵگە تێیدا گفتوگۆ دەکرێت هەڵسەنگاند.
گوڵستان ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر بابەتەکانی وەک گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، زیندانیانی نەخۆش پرسەکانی زیندانیان تاوتوێکران. دووپاتی کردەوە بۆ ئەوەی ئەمانە بە دی بێت دەبێت دەسەڵاتداری بە خێرای جوڵە بکات و نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەش بڕەوێنێتەوە و گوتی: "دەبێت بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی بەڕێز ئۆجالان لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە وەڵامبدرێتەوە".
لە بەردەوامی قسەکانییدا گوڵستان کلیچ کۆچیگیت ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانیان جێبەجێکردنی مافی هیوایە. هەروەها جەختی لەوەشکردەوە بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم پڕۆسەیە باشکردنی هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تێکۆشان گرنگە و لە پێش ئەمەشدا ئاستەنگیەک نییە.
ئاماژەی بەوەشدا دەبێت ڕێبازێکی یاسایی کە نەک تەنها دەم پارتی لە هەمانکاتدا کۆمەڵگەش سودی لێ وەربگرێت دروست بکرێت و وتی: "دەبێت سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، بە تایبەتی دەربارەی زیندانیانی نەخۆش و دەبێت لە یاسایی جێبەجێکردن ڕیفۆرم بکرێت."
لە کۆتایی قسەکانییدا گوڵستان کلیچ کۆچیگیت گوتی: "ئامانجی لەم کۆبوونەوەوانە بۆ بونیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک، یەکسانیخواز و ئازادیخوازە بۆ ئەوەی ڕێبازێکی یاسایی پێویست دروست بکرێن و ئاشتەوایی کۆمەڵگەش بە دی بێت".