کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە پارکی ئازادی شاری قامیشلۆ بەردەوامە.
لە کۆنفرانسەکەدا، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، د. حەمید دەربەندی پەیامی مەسعود بارزانی خوێندەوە.
لە پەیامەکەدا پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانسەکە کراوە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ یەکێتی کوردان لە سوریا پێناسەکراوە.
مەسعود بارزانی سوپاسی مەزڵوم عەبدی کرد کە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە بەستنی کۆنفرانسەکەدا، هیوای خواست ئەم کۆنفرانسە ببێتە مایەی بەدیهاتنی خواست و ئاواتەکانی گەلی کورد.
ئاماژە بەوە کراوە، ڕووداوەکانی هەرێمەکە وایکرد گەلی کورد بۆ مافەکانی خۆیان تێبکۆشن، دەڵێت: "پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانە و دیپلۆماسی دەکەین. بەهیواین گەلی کورد بۆ مافەکانی خۆی تێکۆشان بکات، لە دەستووردا مافەکانی کوردان مسۆگەربکرێت و گەلی کورد تەواوی مافە ڕەواکانی بەدەست بهێنێت".
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا، ڕێکخۆشکەر دەبێت بۆ یەکڕیزی هێزە کوردی و کوردستانییەکان و یەکخستنی ڕوانگەی گەلی کورد لە سوریای نوێ، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر وڵاتانی دراوسێ دەبێت.