لە ئەڵمانیا یەکەم زانکۆی کوردی دەکرێتەوە
لە هەنگاوێکی مێژوویدا بۆ کوردانی ئەورووپا لە دەرەوەی جوگرافیایی کوردستان؛ یەکەم زانکۆی کوردی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەکرێتەوە و گەشتی ئەکادیمی خۆی دەستپێدەکات.
لە هەنگاوێکی مێژوویدا بۆ کوردانی ئەورووپا لە دەرەوەی جوگرافیایی کوردستان؛ یەکەم زانکۆی کوردی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەکرێتەوە و گەشتی ئەکادیمی خۆی دەستپێدەکات.
کارەکانی دامەزراندنی زانکۆکە لەسەر پرسەکانی دروستکردنی تیم، پێکهێنانی بودجە، ئامادەکردنی مەنهەج و بەهێزکردنی ژێرخانی پەروەردەیی ئەنجام دەدرێت. لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا، دەستەی دامەزرێنەر پێکهێنراوە، دەستە کارگێڕییەکانی گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی 2026 زانکۆکە دەست بە وانەوتنەوە بکات.
زمانی سەرەکی زانکۆکەکە زمانی کوردی دەبێت؛ هەم بە کورمانجی و هەمیش بە سۆرانی وانە دەگەوترێتەوە. هەروەها لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیارییدا وێڕای زمانی کوردی بە ئەڵمانی و ئینگلیزیش وانە دەگوترێتەوە. زانکۆکە بەنیازە جگە لە فاکەڵتی پزیشکی کۆمەڵێک پرۆگرامی بەرفراوانی بەکالۆریۆس و دەرچوون پێشکەش بکات. بەتایبەت بەشەکانی خوێندنی کوردی، ئەدەب، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ئەندازیاری لە پێشەنگدان.
پرۆژەکە دەرفەتێکی نوێ دەبێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بە بڕوانامەی ئامادەیی کوردی لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان دەرچوون. دوای تەواوکردنی پرۆسەی داواکاری و تاقیکردنەوەی ئۆنلاین، خوێندکاران دەتوانن بڕوانامەکانیان بەدەستبهێنن کە لە ئەڵمانیا و نێودەوڵەتیدا کارا بێت. پێگەی زانکۆکە لە هەمان ئاستدا دەبێت لەگەڵ دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا؛ هەروەها کوالیتی ئەکادیمی لەگەڵ ستانداردەکانی ئەڵمانیادا دەگونجێت.
یەکێک لە ئامانجە گرنگ و بنەڕەتییەکانی زانکۆکە، لە دوورمەودادا بونیادنان و هێنانەئارای کوردییەکی هاوبەشی ئەکادیمییە لە نێوان شێوەزاری کورمانجی و سۆرانییە.
سەرۆکی کۆڕبەندی ئەڵمانی-کورد (Deutsch-Kurdisches-Forum e.V.) د. یونس بەهرام ئاماژەی بەوەدا ئەم هەوڵدانە بە تەنها پرۆژەیەکی خوێندنی باڵا نییە، بەڵکو بۆ کوردانی ئەورووپا قۆناغێکی گرنگی ئەکادیمی و کولتووریییە. بیرۆکەی دامەزراندنی یەکەم زانکۆی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ کاتی شۆڕشی ڕۆژئاوا و گوتی: "ئەو کاتە هەنگاوی قوتابخانەی سەرەتایی یان پەروەردەی کوردی هەبوون، بنەماڵەکان دەیانگوت، 'منداڵەکانمان بە چ شێوەیەک زانکۆ بخوێنن؟ لە مڕۆدا لەو ئاستەداین وەڵامی ئەو پرس و خەمەی بنەماڵەکان بدەینەوە."
د. بەهمەن ئەوەشی گوت، لە سەرەتادا تەنها بە بیرۆکەی دامەزراندنی ئەنیستیۆدیۆی کوردی لە ئەڵمانیا دەستییان بەکارکردن کرد و لەگەڵ کاتدا بیرۆکەکەیان گۆراوە بۆ درووستکردنی زانکۆیەکی سەربەخۆ و لە هەموو لایەکەوە پشتگیری بیرۆکەکەیان کراوە و بەگوێرەی شاندی دامەزرێنەری زانکۆکە هەتا کۆتایی ساڵێ ٢٠٢٦ ئامادەکارییەکان تەواو دەکرێت و خوێندکار وەربگرن.