ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ڕاگەیاند کە لە هەرێمەکانی پاراستی مەدیا شەهید بووە و گوتی: "هاوڕێمان ئارین مارینۆس کە لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان لە ڕیزەکانی پێشەوە بوو وەڵامی داگیرکەرانی دایەوە و بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە شەڕی کرد، هاوڕێمان لە بڵندترین ئاستدا بووە نوێنەرەوەی هێڵی پەکەکە و پاژک و بەو ئیرادەیەوە گەیشتە کاروانی نەمران."
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمجۆرەیە:
"تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانێکی وەهای ئافراند لە هیچ سەردەمێکدا نەبینراوە و تێکنەشکاوی ئیرادەی ئاپۆیی نیشانی هەموو جیهان دا. هاوڕێمان ئارین مارینۆس کە لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان لە ڕیزەکانی پێشەوە بوو وەڵامی داگیرکەرانی دایەوە و بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە شەڕی کرد، هاوڕێمان لە بڵندترین ئاستدا بووە نوێنەرەوەی هێڵی پەکەکە و پاژک و بەو ئیرادەیەوە گەیشتە کاروانی نەمران. لە هەرێمی زاپدا کە هەموو پلانڕێژی و گریمانەکانی داگیرکەران و هاوکارانی بە بەرخۆدان پوچەڵکرایەوە، هاوڕێمان ئارین لەو هەرێمەدا گەریلایەتی کرد و ڕووحی سەرکەوتنی سەردەمیی لە کەسێتی خۆییدا نواندەوە. پەرەی بە هەنگاوەکانی ئازادیی خۆییدا کە لە باکووری کوردستانەوە دەستیپێکرد و گەیاندییە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە هەر گۆڕەپانێک لێی مابێتەوە ڕەنجێکی بێهاوتای داوە. بە دڵخوازی تێکۆشان و بەشداربوونی بە هێزییەوە بۆ هاوڕێیانی بوو بە نمونەیەک و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشداری چەندین تێکۆشان بوو. بە هاوڕێتی بە هێز و هەڵوێستی پێداگرانەیەوە لەسەر هێلێ ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی سەنگین هەموو بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێ کرد.
سەرەخۆشی خۆمان لە تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان و بە تایبەت لە بنەماڵەی هێژای شەهیدمان دەکەین کە میلیتانێکی هێژای وەک هاوڕێمان ئارینی پێشکەشی تێکۆشانی ئازادی کردین. بە دڵنییایەوە شوێنکەوتەی خەونەکانی شەهیدانمان دەبین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ئارین مارینۆس بەمجۆرەیە:

ناوسناو: ئارین مارینۆس
ناو و پاشناو: ئەسما تەکین
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: بەدریە - حەسەن
کات و شوێنی شەهید بوون: ئابی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."
***