لە ناو پەرلەماندا پرسە بۆ سری سوریا ئۆندەر دادەنرێت

دەم پارتی ڕایگەیان ئەمڕۆ لە پەرلەمانی تورکیا مەراسیمی پرسە بۆ سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بەڕێوەدەچێت.

پارتی یەکسانی و دیمووکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە نێوان کاتژمێر ١١:٠٠بۆ١٣:٣٠ خولەک لە هۆڵی مەراسیمی پەرلەمان مەراسیمی پرسە و هاوخەمی بۆ ژیانئاوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، هاوکات ئەندامی شاندی ئیمڕالی-دەم پارتی بەڕێوەدەچێت.

دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیادا یادکردنەوەیەک بۆ ژیانئاوایی سری سورەیا ئوندەر بەڕێوەدەچێت.