بە دیمەن

١٤هەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن دەستی پێکرد

١٤هەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە چەندین ئەکتەر، هونەرمەند، نوسەر و سیاسەتمەدار بەشداربوون، بە فیلمی درێژی دەرهێنەری کورد هیشام زەمان بە ناوی ''ڕۆژێکی شاد'' دەستی پێکرد.

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن (LKFF) کە لە سینەمایی کوردییدا پێگەیەکی گرنگی هەیە و بەو بۆنەیەوە ٥٨ فیلم و دیکۆمێنتاری پیشاندەدرێن لە پیکچەر هاوس دەستی پێکرد. ئەکتەر، نوسەر، هونەرمەند و سیاسەتمەدارانی هەر چواربەشی کوردستان دڵخۆشییەکی زۆریان لە بەرانبەر فیستیڤاڵەکە دەربڕی.

لەگەڵ ئەکتەرانی کورد ڕاڤاند عەلی تەها، ساراب نایف عیسا، کەمال ئولوسۆی، دەرهێنەر سۆلەن یوسف، محەمەد عەلی کۆنار، چەندین دەرهێنەر و نمایشکار بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون.

لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکراوە سینەمای کوردی گەشتۆتە ئاستێکی بەرز و تێکۆشانی سیاسی گەلی کورد وەک "بەرخۆدان" لە سینەمادا پیشاندەدرێت. ڕاگەیەندرا کە LKFF تەنها فیلم نییە، بەڵکو ڕۆحی بەهێزی بەرخۆدان و ئافراندنە، هەروەها گوترا بە دروشمی "دیسان گۆڤەند" بە ٥٨ فیلم لە سەرتاسەری کوردستان و دیساپۆرا دەست بە گەشتێکی ٩ ڕۆژە دەکەن.

لە دوای پێشوازیکردن فێستیڤاڵەکە بە پیشاندانی فیلمی دەرهێنەری کورد هیشام زەمان بە ناوی "ڕۆژێکی شاد" دەستیپێکرد. لە دوای پیشاندانی فیلمەکە بەشداربووان گفتوگۆیان لەگەڵ ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ڕاڤاند عەلی تەها کرا.

فیستڤاڵەکە لە ٣ی گوڵان کۆتایی دێت. لە فیستیڤاڵەکەدا ١٠ فیلمی درێژ، ١٣ دیکۆمێنتاری، ٢٠ کورتە فیلم، ١٤ دیکۆمێنتاری کورت و ئەنیمەیشنێکیش بە هەمووییەوە ٥٨ فیلم پیشان دەدرێت.