لە ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و دەیان کەس برینداربوون
لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس لە ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لانی کەم ٤٧ کەس برینداربوون.
لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس لە ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لانی کەم ٤٧ کەس برینداربوون.
لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. بەگوێرەی میدیاکانی ئێران لانی کەم ٤٧ کەس برینداربوون. تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە خولی سێیەمی کۆبوونەوەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هۆکاری تەقینەوەکە چەند کۆنتێنەرێک بووە کە لە بەندەرەکەدا هەڵگیراون. ئەوەش زانراوە کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی ناوخۆیی، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی بەندەرەکە گیانیان لەدەستداوە.