پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد
پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد.
پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد.
پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی ٨٨ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد، ئەوەش لەكاتێكدایە، پاپا فرانسیس کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای لاتینە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو.
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی (خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ)یە، کە بە پاپا فرانسیس ناودەبرێت، لە ١٧ـی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین لە دایکبووە.
پاپا فرانسیس کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای لاتینە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو.
لە ڕۆژی ١٣ـی ئازاری ٢٠١٣ بە پاپای ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و جێگەی پاپا بێنێدیکتی شازدەیەمی گرتەوە، کە ناوبراو لە ١٦ـی شوباتی ٢٠١٣ دەستی لە کارکێشابووەوە، لەدوای ئەوەوە بوو بە پاپای ڤاتیکان، فرانسیس خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە بوارەكانی فەلسەفە و خواناسی و زانستی کیمیا لە زانکۆی بۆینس ئایریسی ئەرژەنتین.