گوڵیز کایا: لە تورکیادا ژنان کۆمەڵکووژ دەکرێن

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵیز کایا ڕایگەیاند لە پشت کۆمەڵکووژی ژنان لە تورکیادا سیاسەتەکانی ئاکەپە هەیە.

لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٥دا ٦٧ ژن کوژراون، ٨٣ ژن بە گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. بە پێی ئاماری کوشتنی ژنان ڕاوەستێنن (کەجەدەپە) مانگی کانوونی دووەم ٢٣ ژن تیرۆر کران، مانگی شوبات لە ١١ژن کوژراون، لە مانگی ئادار ١٨ ژن کوژراون، ١٥ ژنی لە ئەنجامی توندوتیژی پیاو بووە لە نێو ماڵدا گیانیان لە دەستداوە. ئەو ماڵەی کە جێگەیی خۆپارێزی ژنان، بووە بە جێگەی کوژرانی ژنان

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵیز کایا لەسەر بابەتی تیرۆرکردنی ژنان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

گوڵیز کایا گوتی: "لە بناغەی کوشتنی ژناندا سیاسەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە هۆکاری سەرەکییە. ساڵی ٢٠١١ ناوی وەزارەتی ژنان گۆڕا بۆ وەزارەتی سیاسەتی کۆمەڵگە و بنەماڵە. پاشان تورکیا لە ڕێکەوتنی ئەستەنبوڵ کشایەوە؛ یاسایی ژمارەی ٦٢٨٤ هەڵگیرا. سەرەڕای ئەوانەش ساڵی ٢٠٢٥ لە لایەن ڕەجەن تەیب ئەردۆگانەوە وەک 'ساڵی بنەماڵە' ڕاگەیاندرا.

وەک ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەنجوومەنی ژنانی شاری ئامەدی دەم پارتی بە پێداگرییەوە دەڵێی؛ ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ژنان دەبێت بە ساڵی تێکۆشان. حکومەتی ئاکەپە لەو ڕۆژەوە بووە بە دەسەڵاتدار لە بەرانبەر ژنان، کوردان، هێزە چەپەکان و سۆسیالیست سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. ئازادی ژنان بنەڕەتی تەڤگەرەکەمانە. بەداخەوە دەسەڵاتداری ئاکەپە سیاسەتێک بەڕێوەدەبات دەیەوێت ژنان بە تەواوی لە ماڵەوە بمێننەوە."

'سیاسەتی بێ سزای دەبێت کۆتایی بێت'

گولیز کایا بەهۆی بێ سزای بکووژان کۆمەڵکووژی لە بەرانبەر ژنان زیادی کردوە و گوتی: "تاوەکو سیاسەتی بێ سزای بەردەوام بێت، بەداخەوە قڕکردنی ژنان بەردەوام دەبێت. لە دوای مانگی ئادارەوە لە ئامەد ٢ ژن لە لایەن پیاو و کەسوکاریانەوە تیرۆرکراون. کوشتنی ژنان هێندە زیادی کردوە کە تاکە چارەسەری ئەمەش تێکۆشان و ڕێکخستنە. دەبێت ژنان بە یاسا بپارێزرێن. ئەم سیاسەتی بێ سزاییە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت."

'تاکە ڕێگە پاراستن و ڕێکخستنە'

گولیز کایا لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی" کرد. کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە مانای خۆپاراستن دێت. دەبێت پاراستنمان لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بکەین. لە هەموو شار و ناوچەیەک ئەنجوومەنی ژنان بونیات بنێین، لەگەڵ بە ڕێکخستنی ژناندا هێزی خۆمان بئافرێنین و مافەکانمان و ژیانمان لە دەستی دەسەڵاتداری نەهێڵین، لە تێکۆشان و ڕێکخستن بەردەوام بین. ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرانبەر دەکرت با بێدەنگ نەبن و نەترسن، لەگەڵ ئەوانداین."