یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم دەستی پێکرد
ئەنجوومەنی ژنانی تەڤ-دەم بە درووشمی "ژنی ڕێکخراو گەرەنتی بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیکن" یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە دەبات.
ئەنجوومەنی ژنانی تەڤ-دەم بە درووشمی "ژنی ڕێکخراو گەرەنتی بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیکن" یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە دەبات.
ئەنجومەنی ژنانی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بە دروشمی "ژنی ڕێکخراو گەرەنتی بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیکن" یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری حەسەکەی کانتۆنی جزیرە بە بەشداری ٣٧٥ نوێنەر ئەنجام دەدات.
لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی ژنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەنجومەنی کۆمبوونی زەنوبیا و کۆنگرە ستار بەشدارن.
پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش، ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم، قسەی کرد. ڕەمزیە سەرەتا کۆنگرەکەی لە سەرجەم ژنانی تێکۆشەر، ئەو ژنانەی گیانی خۆیان لە پێناو ئازادیدا بەخت کردووە و شەهیدانی بەنداوی تشرین پیرۆز کرد و وتی: "ئەو ڕەنگەی ژنان بە شۆڕشیان بەخشی میراتێکی مێژوویە بۆ داهاتوومان. بەهەزاران شەهیدمان بەخشیوە و بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێننەوە. دەبێت دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنینە ئەنجام و بانگەوازی ئاشتی بگەیەنینە سەرکەوتن.ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویستە ئەزموونەکانیان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە پێبدەن."
پاشان فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لەسەر بارودۆخی سیاسی وتارێکی پێشکەش کرد.
فۆزا یوسف سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی سووریا و ئاڵۆزییەکانی ناوچە کەناراوەکانی سووریا و هەروەها تاوانەکانی دژ بە ژنان هەڵسەنگاندنێکی کرد و ڕایگەیاند؛ نابێت لە بەرامبەر ئەم تاوانکارییاندا بێدەنگ بین.
فوزا یوسف سەرەنجی خستە سەر بارودۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئاماژەی بەوەدا کە پاراستن و ئاسایشی ئێستا بەسایەی شەڕڤانانی یەپەژە، هێزەکانی ئاسایشی ژنان و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری هاتووەتەئاراوە.
فۆزا یوسف ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کرد و رایگەیاند "بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو شەڕ و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکان، پێویستە پشتیوانی لە بانگەوازەکی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت."
فوزا یوسف ئاماژەی بە ئەرکدارکردنی بکوژی هەڤڕین خەلەف کرد لە حکومەتی دیمەشقدا و وتی: "دۆسیەی هەڤرین خەلەف دۆسیەی ئێمەیە و هەتا تاوانباران رادەستی دادگا نەکرێن درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
فوزا یوسف لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "هەنگاوی گرنگ دەگیرێتەبەر، بۆیە لە ڕاستیدا دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆسەیە، ژنان بە هێزەوە لە دەوری پرۆسەکە کۆببنەوە و بیگەیەنە سەرکەوتن."
هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی کوردیناسیۆنی کۆنگرە ستار، بێریڤان خالد بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەکەی لە ژنانی چالاکوانی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک و سەرجەم شەهیدانی ئازادی پیرۆز کرد و وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژی تێکۆشانی میراتی ژنانە، ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کرد و بەردەوام ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ئێمە بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادیی' گەیشتینە ئەمڕۆ. ژنان لە هەموو دامەزراوەکاندا پێشەنگایەتیان کرد. ئێمە لەم قۆناغە هەستیارەدا لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەکەوین. عەقڵییەتی دەسەڵاتداری و ڕەگەزپەرستانەی حکومەتی دیمەشق بەرامبەر بە ژنان ناگاتە ئامانج. پەیامی ئێمە ئەوەیە کە هەتا بەدیهاتنی دیموکراسی بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. شەڕی ئێمە بە ئیرادەی ژنانەوە سەردەکەوین."
هەر لە کۆنگرەکەدا جەواهیر عوسمان ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان قسەیکرد و ڕایگەیاند ژنان دەتوانن بە ئیرادەی خۆیان هەموو عەقڵییەتێکی پیاوسالاریی بگۆڕن و وتی: " ئێمە بۆ هەموو جیهانمان سەلماند کە بەهێزین و سەرکەوتن بە هێزی ژنان گەرەنتی دەبێت."
کۆنگرەکە خوێندنەوەی پەیرە و دیدگاکان بەردەوامە...