بە پاساوی "هەلهەلە" و "لەئامێزگرتن" سزای دیسپلین بەسەر زیندانیانی ژن سەپێنرا
لە زیندانی ژنانی شاکران بە پاساوی لەئامێزگرتن و هەلهەلێدان، سزای مانگێک قەدەغەی پەیوەندی بەسەر ٦ زیندانی و مانگێک سزای قەدەغەی چالاکی بەسەر ٣ زیندانی سەپێنرا.
لە زیندانی ژنانی شاکران بە پاساوی لەئامێزگرتن و هەلهەلێدان، سزای مانگێک قەدەغەی پەیوەندی بەسەر ٦ زیندانی و مانگێک سزای قەدەغەی چالاکی بەسەر ٣ زیندانی سەپێنرا.
لە ٢١ ی نیسان لە زیندانی ژنانی شاکرا دیداری ڕووبەڕوو ئەنجامدرا. بە پاساوی ئەوەی سەردانیکەری زیندانیانی تریان لەئامێزگرتووە، مانگێک سزای قەدەغەی چالاکی بەسەر ٣ زیندانی سەپێنرا. پارێزەران تانەیان لە سزاکە دا، بەڵام هێشتا دادگا بڕیاری لەبارەوە نەداوە. هەروەها بەو پاساوەی کە لە هەمان دیداردا هەلەهەلەیان لێداوە سزای مانگێک قەدەغەی پەیوەندی بەسەر ٦ زیندانی سەپێنرا. پارێزەران تانەیان لە سزاکە دا، بەڵام هێشتا دادگا بڕیاری لەبارەی تانەکەوە نەداوە.