بەرخۆدانی سێ ساڵە لە تونێلەکانی شەڕی ئێف ئێم دا

گەریلا گابار، شەڕڤان و خەبات لە تونێلەکانی شەڕی شاخی ئێف ئێم بەرخۆدانێکی مەزنیان بەڕێوە برد، بوون بە قارەمانی داستانێکی سێ ساڵە.

شەڕێکی داستانی سێ ساڵە کە هەموو ڕۆژێک وەک داستانێك بوو، بێگومان تەنها بە نوسین ناتوانرێت دەرببڕێت. شەڕ لەو سەنگەرە، شەڕ لە تونێلەکانی چیایی ئێف ئێم-شەهید مونزور بەو ڕەنگ نەبووە.

لە دژی نەمروود، فیرعەون و زوحاکەکانی سەدەی ٢١، ئارامگرتن تەنها بۆ جارێکیش بەسنەبوو. پێویستی بە هەڵوێست و ئێرادەیەک لە پۆڵا بوو. ئەوەی لە دڵی گابار، شەڕڤان و خەباتدا بوو هەوڵدانێكی کاتی نەبوو، هەوڵدانێكی سەد ساڵەیی بوو، ئیرادەیەکی سەد ساڵەیی بوو.

بەرخۆدانیان مەیلێک نەبوو، یان حەزێک نەبوو. ڕێبازێکی ژیان بوو، بەڕاستی ژیان بوو. وەک ھەناسەدان بوو. وەک نان و ئاو پێویست بوو، بەرخۆدان و سەرکەوتن بۆیان وەک نان و ئاو پێویست بوو.

 لە گوڵانی ٢٠٢٢‌ەوە دەستیان پێکرد و تاوەکو زستانی ٢٠٢٥ بەرخۆدانیان کرد. لە ھەر ڕۆژێکی ئەم بەرخۆدانەدا ھەمان ئامانج ھەبوو. بۆ ئەوەی بە سەربەرزی و سەرکەوتوویی ناوەکەیان لە پەڕەکانی مێژوودا بنوسرێن هەموو ڕۆژێک، ھەر ساتێکی ئەم سێ ساڵە بەرخۆدانیان کرد.

بەرخۆدانی تونێلێکی ماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو

گابار، شەڕڤان و خەبات لە تونێلەکانی شەری شەھید مونزووری زاپەوە بەرخۆدانیان نوسییەوە. بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بتوانین بڵێین، "بەرخۆدانی تونێلەکان درێژترین مێژووی تێکۆشانی گەریلایە" هەموو ڕۆژێک پەنجەکانیان لەسەر تەکتیک بوو و لە دژی دووژمن بە کاریان دەهێنا.

فەرماندە گابار بۆتان سەرکەوتووی شەڕێکی ١٢ کاتژمێری بوو. فەرماندەکانی شەڕی سوپای تورک بە دووری چەندین کیلۆمەتر لە بەرەکانی شەڕەوە بە بەکارهێنانی دوربین 'فەرماندەیی دوور'یان ئەنجام دەدا، بەڵام فەرماندە گابار فەرماندەی هەرێمی بوو کە بە چەک لە دەستیدا بەسەر بەرەی دوژمندا دەچوو و داگیرکەری تێک دەشکاند.

وەک فیداییەکی بە باوەڕ و دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، شەریان لە نێو هەموو هەلومەرجێکدا بەردەوام بوو. نەک وەک دووری چیا و ئیمراڵی بەڵام هێندەی شەپۆلەکانی دەریای مەرمەرە نزیک بوون لە دوورگەکە.

لە بۆمباراندن بە گازی کیمیاییدا ھەناسەکانیان نەدەبری. لە ژێر ئەو بۆمباراندنانەدا لە شەردا ھەناسەکانیان بەرانبەر دووژمن دەردەبڕی.

فەرماندە گابار، شەڕڤان و خەبات... داستانێکی سێ ساڵەیان ئافراند.