هەپەگە: سوپای تورک ٧٧٤ هێرشی ئەنجامداوە
هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای پێگەی ئاگربەستی گەریلا، سوپای تورکی داگیرکەر بە بەرفراوانی بە فڕۆکەی جەنگی، چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بە گشتی ٧٧٤ جاری هێرشی کردووە.
هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای پێگەی ئاگربەستی گەریلا، سوپای تورکی داگیرکەر بە بەرفراوانی بە فڕۆکەی جەنگی، چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بە گشتی ٧٧٤ جاری هێرشی کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا و وەڵامدانەوەیی گەریلا لە دژی هێرشەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندروەکە بەم شێوەیە:
"هێرشەکانی سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر؛
لە ٦، ٧ و ٨ی ئایاردا ٢ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی کون، کانی سارکێ و گردی سیسەرێ لە هەرێمی گارە ٥ جار، بە گشتی ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
لە ٧ی ئایار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوی زاپ ٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورک بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛
لە ٥، ٦ و ٧ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ بزنێ، شەهید شەریف، سنین لە هەرێمی خواکوڕک ٢٣ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی یەکمالێ، زێڤکێ، مژێ، گرگاشێ، گردی کون، دێڕەشێ، دەشتی کافیا گردی سیسەر لە هەرێمی خواکوڕک ١٢٤ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، شێلازێ، بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ١٥٤ جار، گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤٦٤ جار بە گشتی ٧٦٥جار بۆردوومان کراون.
دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
لە ٦ی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بازێیی هەرێمی مەتینا هێزەکانمان بە شێوازی نیشانەشكێنی وەڵامی هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەریان دایەوە.
لە ٦ی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێی هەرێمی مەتینا هێزەکانمان بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی دەستوەردانیان لە هێرشی داگیرکەران کرد کە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هێرشی سەر تونێلەکانماندا بوون و داوای ڕادەستبوونیان دەکرد.