ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما کۆدەبنەوە

ئێران و ئەمریکا پەیوەست بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی، ئەمڕۆ لە ڕۆما لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەکەن.

ئەمریکا_ئێران

ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەست بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی، ئەمڕۆ لە ڕۆما کۆدەبنەوە. هەر دوو وڵاتەکە ڕایانگەیاند بوو کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو، بە باشی تێپەڕی بوو. کۆبوونەوەی ئەمڕۆش لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، لە سایەی هەڕەشەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ "ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت، ئەوا چەک بەکاردەهێنرێت" ئەنجام دەدرێت.