دەربارەی تاوانەکانی هەتەشە داواکاری پێشکەش بە دادگای سزای نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا

ناوەندی مافەکانی مرۆڤی نووسینگەی یاسایی ئامەد بۆ سزادانی هەتەشە بەهۆی تاوانەکانی لە ڕۆژئاوا سوریا، داواکاری پێشکەش بە دادگای سزای نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

نووسینگەی یاسایی ئامەد

ناوەندی مافەکانی مرۆڤی نووسینگەی یاسایی ئامەد دەربارەی تاوانەکانی چەتەکانی دەستەی تەحریر ئەلشام (هەتەشە) لە کەناراوەکانی سوریا، داواکاری پێشکەش بە دادگای سزای نێونەتەوەیی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لەم داواکارییەکەدا، داواکراوە داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی جدی بکات دەربارەی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە هەرێمەکە و بینێرێت بۆ دادگا. لە داواکراوە، خەڵکی سڤیلی هەرێمەکە بپارێزرێن.