کەجەدەکە-ئە بەهۆی کۆچی دوای پاپا فرانسیسەوە پەیامی سەرەخۆشی نارد
کەجەدەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێک بەهۆی کۆچی دوای ڕێبەری ڕوحی جیهانی کاسۆلیکی، پاپا فرانسیس سەرەخۆشی خۆی دەربڕی.
کەجەدەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێک بەهۆی کۆچی دوای ڕێبەری ڕوحی جیهانی کاسۆلیکی، پاپا فرانسیس سەرەخۆشی خۆی دەربڕی.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە هۆی کۆچی دوای پاپا فرانسیس ڕێبەر ڕوحی جیهانی کاسۆلیکی سەرەخۆشی خۆی بۆ جیهانی کاسۆلیکی و دەوڵەتی ڤاتیکان دەربڕی.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بە کەسایەتی گەلپارێزی پاپا فرانسیس کراوە و هاتووە: "بەهۆی کۆچی دوای پاپا فرانسیس سەرەخۆشی لە جیهانی کاسۆلیکی و دەوڵەتی ڤاتیکان دەکەین."
لە بەردەوامی پەیامەکەدا دەسنیشان کراوە، لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕێبەرێتیکردنی جیهانی کاسۆلیکییدا، پاپا فرانیس چەندین کاری سەرکەوتنی کرد، لە دژی هێرش و قڕکردن لە جیهاندا هەڵوێستێکی ڕوونی نیشان داوە و دەڵێت: "پاپا فرانسیس بە سەردانەکانی بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشانی دا، گرنگی دەداتە ئاشتی نێوان ئاین و گەلان."
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "پاپا فرانسیس بەم هەڵوێستانەیەوە، بۆئەوەی ببێتە دەنگی هەژاران و گەلانی بندەست کەوتە هەوڵدانی تایبەتەوە. لەبەرئەوەی مردنەکەی کەوتە جەژنی پاسکالاوە، جیهانی کاسۆلیکی کەوتە پرسەوە. وەک کوردستانیان لە ئەورووپا و چەندین دەڤەری دیکەی جیهان سەرەخۆشی خۆمان بۆ جیهانی کاسۆلیکی، دەوڵەتی ڤاتیکان و بنەماڵەکەی دەکەین."