قەسەدە: شەڕڤانێکمان لە ئەنجامی هێرشێکی نامەردانە شەهیدبوو
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی شڤان (سامر عوگلە ئیبراهیم) لە بەرەی تروازیە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی شڤان (سامر عوگلە ئیبراهیم) لە بەرەی تروازیە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " شەڕڤانێکمان بە ناوی شڤان (سامر عوگلە ئیبراهیم) پاش ساڵانێکی دووردرێژ لە بەرخۆدان و تێکۆشان لە ڕیزی هێزەکانماندا، لەسەر ئەرکەکەی لە بەرەی تروازی، لە هێرشێکی نامەردانە و ترسنۆکانەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوو".
قەسەدە ڕایدەگەیەنێت شەهید شڤان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە، برایەکی لە بەرخۆدانی پاراستنی بەنداوی تشرین شەهیدبووە، وە هەمیشە باوەڕی وابووە قوربانیدان و بەرخۆدان سەرکەوتن دەهێنێت، بەو ئەزموونەی لە پەروەردەوە بەدەستی هێناوە، بووەتە شەڕڤانێکی قارەمانی چاونەترس. نموونەی شەڕڤانێکی دیسپلین بوو کە هەمیشە پابەندی ڕێنماییەکان بووە و بەگوێرەی تاکتیکی شەڕی مۆدێرن شەڕی کردووە.
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید شڤان و تەواوی شەهیدان دەکات، جەخت دەکاتەوە شەهیدبوونی هەر شەڕڤانێک پێداگرییان لەسەر بەرخۆدان و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی زیاتر دەکات. بەڵێن دەدات بە بەدیهێنانی خەونی شەهیدان.
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: شڤان
ناو و پاشناو: سامر ئیبراهیم
ناوی دایک: هودا
ناوی باوک: عوگلە
شوێنی لەدایکبوون: عەریشە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تروازیە، ١٩ ی نیسانی ٢٠٢٥.