لە شەدادی یادی شەهید عەزیز عەرەب کرایەوە
لە لایەن فیدارسیۆنی بریندارانی هەرێمی شەدادی لە یادی ٣٩ساڵەی شەهید بوونیدا، شەهید عەزیز عەرەب بیرهێنرایەوە.
لە لایەن فیدارسیۆنی بریندارانی هەرێمی شەدادی لە یادی ٣٩ساڵەی شەهید بوونیدا، شەهید عەزیز عەرەب بیرهێنرایەوە.
دوێنێ فیدارسیۆنی بریندارانی هەرێمی شەدادیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ گەریلا و فەرماندە عەزیز عەرەب کە لەساڵی ١٩٨٦دا لەنێو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی دا شەهید بوو، کۆبوونەوەیەکی یادکردنەوەیەکیان ئەنجام دا.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی فیدراسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لالەش ئێزدی باسی لە ژیان و تێکۆشانی شەهید عەزیز عەرەب کرد.
لالەش باسی لەوەکرد شەهید عەزیز عەرەب دوای وەرگرتنی پەروەردە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە، لە ساڵی ١٩٨٣ بۆ ئازادی گەلانی ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد. بەڕێزدارییەوە لە ٣٩ ساڵەی شەهید بوونیدا یادی دەکەینەوە.
لالەش دەستنیشانی کرد، گەر لەمڕۆدا شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا گەیشتووە بەم ئاستە ئەوا لە سایەیی شەهادەت و تێکۆشانی شەهید عەزیز عەرەبەکانەوە پێکهاتووە و گوتی: "هەموو کاتێک درێژە پێدەری ئامانجی ڕێگەی شەهیدانین."
لالەش لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر پرسەکانی ناوچەکە و جەختیکردەوە هەموو پرسەکان پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە و لەم پێناوەشدا وەک برینداران هەموو کارێک دەکەن و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی پێشەنگایەتی دایە برینداران. بۆئەوەی ببینە شایەنی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان، لە هەموو کاتێک زیاتر لە تێکۆشاندا دەبین."