بە دیمەن

لە درێسدن کۆنفرانسی زمانی کوردی ئەنجام درا

لە شاری درێسدن بە بەشداری چەندین کەس کۆنفرانسی زمانی کوردی بە ناونیشانی "بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دیجیتاڵکردندا" ڕێکخرا.

کۆنفرانسی زمانی کوردی

لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا چەندین لە ڕۆشنبیر و نووسەری کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دۆستانی کورد کۆبوونەوە بە مەبەستی گرنگیدان بە زمانی کوردی لە بواری دیجیتاڵییدا، لە بینای کولتورراتاوسی درێسدن کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژەیان ئەنجام دا.

کۆنفرانسەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بە پێشەنگایەتی کۆڕبەندی دۆیچە ئیڤ درێسدن (Deutsch Kurdische Forum eV Dresden) بە ناونیشانی "بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دیجتیتاڵکردندا" دەستی پێکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا سیاسەتمەدار، لەزگین بۆتان وتەی سەرەتای کۆنفرانسەکەی پێشکەش کرد. لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا بە ئەنجامدانی پانێڵ و سیمینار گرنگی زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە دیجتاڵکردندا تاوتوێ کرا.

لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا نوێنەری کۆڕبەندی دۆیچە ئیڤ درێسدن، یونس بەهرام قسەیکرد، بەهرام لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر کۆنفرانسی یەكڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان و گوتی: "ئەم کۆنفرانسە یەکەمجارە لەسەر ئاستی یەکێتی کوردان ئەنجام دەدرێت و پێشهاتێکی گرنگ و کاریگەرە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد."

پاشان هەریەک لە د. داڤید کلێن، د. زەردەشت حاجۆ، پرۆفیسۆر س. شۆڵتز. د. یەدووڵا هەورامی لەسەر زمانی کوردی قسەیان کرد و سەرنجیان خستەسەر گرنگی بەکارهێنانی زمانی دیجیتاڵی کوردی.