کۆن-مەد ڕایگەیاند لە ١ی ئایاردا لە گۆڕەپانەکاندا دەبن

کۆن-مەد لە پەیامی بۆ ١ی ئایار ڕایگەیاند ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و گوتی: "لە دژی سیستەمی سەرمایەداری، ڕەگەزپەرەست و سیاسەتەکانی شەڕ تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین."

پەیامی ١ی ئایاری کۆن-مەد

کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد)، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی جەژنی کرێکاران ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

کۆن-مەد لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا بەبۆنەی ١ی ئایار سڵاوی لە ڕۆژی تێکۆشانی ڕەنج، یەکسانی و ئازادی کرێکاران و گەلانی بندەست کرد و گوتی: "وەک کۆن-مەد لە دژی سیستەمی سەرمایەداری داگیرکەر، ڕەگەزپەرەست و سیاسەتەکانی شەڕ دەنگمان بەرز دەکەینەوە. گەلی کورد و هەموو هێزە دیموکراسییەکان لە دژی زوڵم بە یەکهەڵویستی لە بەرخۆدانەکانیان بەردەوامن."

لە بەردەوامییدا ئاماژە پێشلکاری وڵاتانی سەرمایەداری لە دژی کرێکاران کردووە و هاتووە: "لە کاتێکدا لە ئەڵمانیا و جیهان مافەکانی کرێکاران پشتگوێ دەخرێن، دەنگی خۆمان بەرزتر دەکەینەوە و تێکۆشانمان بە هێزتر دەکەین."

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەرفراوانکردنی تێکۆشان کراوەتەوە و هاتووە: "وەک بەڕێوەبەری کۆن-مەد لەگەڵ بەڕێوەبەری فیدراسیۆنەکانمان و بەشەکانمان لە هەموو شوێنێکی ئەڵمانیا ئەنجوومەنمان دەبێت، لەگەڵ هەموو گەلی وڵاتپارێزمان، دۆستانمان، هەموو ئەو کەسانەی لایەنگری ئاشتی و دیموکراسیین، لە گۆڕەپانەکان دەبین. ١ی ئایار بە یەکگرتنەوە ڕۆژی گۆڕانکارییە! تێکۆشانمان لە دژی ڕەگەزپەرەستی، ڕەنجخۆری و نادادی فراوانتر دەکەین."