لە میونخ لە دژی سەپاندی سزای لە سێدارەدانی وریشە، پەخشان و شەریفە گردبوونەوە ئەنجام درا

لە شاری میونخ بە گردبوونەوەیەک سیاسەتی لەسێدارەکانی ڕژێمی ئێران شەرمەزا کرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە موحەمەدی، پەخشان عەزیز و شەریفە موحەمەدی کرا.

فشارەکانی دەستبەسەرکردن و خستنەزیندان و لە سێدارەدانی چالاکوانان و هاڵاتییانی کورد لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەردەوامە. ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی ئێران لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و بە هەموو جۆرێک ئیدانە دەکرێت، لەو چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی کوردی لەشاری میونخ بە گردبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازی کرا بۆ بەتاڵکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی هەرسێ ژنە زیندانیکراوی سیاسی و چالاکوانی مافەکانی ژنان؛ وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی.

چالاکییەکە بە ئامانجی پشتگیریدان بوو بۆ کەمپینی "سێ شەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"یە کە لەلایەن زیندانیانی سیاسییەوە لە ٣٨ گرتووخانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

چالاکیی "سێ شەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لەم هەفتەیەدا بۆ جاری چوارەم ئەنجام درا.

لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و بەخشرانەوە. لە چالاکییەدا ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و تێیدا سەرنج خرایەسەر فشار و سیاسەتەکانی جێبەجێکردن و سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی دەوڵەتی ئێران لە دژی چالاکوانانی ژن و هاوڵاتییانی کورد.

چالاکوانان داوایان کرد دەستبەجێ سەپاندنی سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی هەڵوەشێتەوە.

ڕێکخەرانی چالاکییەکە بانگەوازییان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد لە دژی لە سێدارەدان و پیشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران هەڵوێست وەرگرێت و چیتر درێژە نەدات بە بێدەنگییەکانی.