لە "کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا" کە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، پەیامی پشتیوانی کەجەکە بۆ کۆنفرانسەکە خوێنرایەوە.
پەیامەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:
"هەڤاڵانی هێژا و بەڕێز
لە سەرەتادا لەسەر ناوی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سڵاو لە هەموو ئەندامانی کۆنفرانس دەکەین و باوەڕمان وایە بە ڕەنجی ئێوە کۆنفرانس سەرکەوتوو دەبێت، شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٩ـی تەمووزی ٢٠١٢ لە دژی ڕژێمی بەعس، داعش، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ئەنجامی زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید و بریندار بە پێشەنگایەتی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە سەرکەوت. ئێمە سڵاو لە هەموو خەباتکرانی ئەم شۆڕشە دەکەین و شەهیدان بە منەتدارییەوە بەبیردەهێنینەوە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ برینداران دەخوازین. بێگومان ئەم شۆڕش و دەستکەوتە بەرهەمی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە، گەل بە پەیوەستبوونی بە ڕێبەرەکەیەوە گەیشت بەم دەستکەوتانە. باوەڕمان وایە کە بە زهنییەتی شۆڕشی ئازادیی ژن، کۆمەڵگا و نەتەوەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی ئەم شۆڕشە پارێزراو بێت و پێشبکەوێت.
ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی کوردان لە قڕکردن ڕزگاربکات و ببنە خاوەن ناسنامە و هەبوونی ژیانی خۆی پێشکەشی گەلەکەی کرد و ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندا بەرخۆدان دەکات. ئەمڕۆش بە بانگەوازییەکەی و دەستپێشخەرییەکەی دەیەوێت لەم پرۆسەیەکی مێژوویییەدا کە جارێکی دیکە مەترسیی گەورە هەیە، کورد ببێتە هێزێکی کاریگەر و خاوەن ماف، بۆ ئەوەش بانگەوازیی یەکێتیی نەتەوەیی کرد و گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان خاوەندارێتیی لە بانگەوازییەکە کرد. بۆیە ئێمە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و تەواوی هێز و ڕێکخستنەکان دەکەین و سووپای ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیان دەکەین.
ئەرکی یەکەمی کۆنفرانسی هەڵوێستی نەتەوەیی ئەوەیە کە ئەو دەستکەوتانەی بە بەخشینی دەیان هەزار شەهید ئافراندوویانە بپارێزن، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئافراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە باخچەی دیپلۆماسی. ئەمەش هێزی بە گەل بەخشیوە و بووەتە سەرچاوەی ڕوومەت و شانازیی بۆ هەموو گەلی کورد. باوەڕمان وایە ئەم شۆڕشە نەک تەنها بۆ سووریا بەڵکو بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە هێزێکی مەزنی پێشکەوتنی دیموکراسیی.
ساڵانێکە هەوڵدەدەین و کار بۆ پێشکەوتنی یەکێتی نەتەوەیی دەکەین. چونکە دەستکەوتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان تەنها بە یەکێتی نەتەوەیی پێکدێت، کاتێک یەکێتی کوردان نەبێت ئەوا هێزە داگیرکەرەکان ناکۆکی لەنێوان هێزە کوردییەکاندا دروست دەکەن ئەمەش وا دەکات داگیرکاریی بەردەوام بێت. کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکێتیی نەتەوەیی بۆ هەبوونی نەتەوەیی زۆر گرنگ دەبینین. بۆیە کۆنفرانسی هەڵوێستی نەتەوەیی ڕۆژئاوای کوردستان بە هەنگاوێکی مێژوویی دەبینین.
باوەڕمان وایە ئەو یەکێتییەی کە ئەم کۆنفرانسە و هەڵوێستە پێشی دەخات، لە دیموکراتیزەکردنی سووریا و مسۆگەرکردن و یاسایی کردنی دەستەکەوتە نەتەوەییەکانی کوردان و دیموکراسییدا ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت. بێگومان بۆ ئەوەی ئەم ڕەنجە بگەیەندرێت بە سەرکەوتن ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان، باوەڕییەکان، ژنان و هێزە دیموکراتییەکانی سووریا گرنگە.
لە کۆتاییدا دەڵێن لە هەموو کاتێک زیاتر کوردان پێویستییان بە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی هەیە، بەهیواین ئەم کۆنفرانسە ببێتە بناغەیەک و ببێتە هەنگاوێک بۆ یەکێتی کوردان لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان.
لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە سڵاو لە کۆنفرانسەکەتان دەکەین و دەمانەوێت بزانن کە هەموو کات پشتیوانی لە ڕەنج و تێکۆشانتان دەکەین هەتا سەرکەوتنێکی هەمیشەیی. وەک ڕێبەر ئاپۆ وتوویەتی “کات کاتی کوردانە، کات کاتی ئازادیی کوردانە".