حەماس: ژمارەی کوژراوان ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی حەماس دوای پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەدان کەسی بێسەروشوێن، ئاماری ئەو کەسانەی لە شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا کوژراون، نوێکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەس.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، "دوای ئەوەی لیژنەی بەدواداچوون بۆ کەسانی بێسەروشوێن کارەکانی خۆی لەسەر کۆکردنەوەی داتای بێسەروشوێنەکان تەواو کرد، بە گشتی ٦٩٧ شەهید بۆ ئامارە کۆکراوەکان زیادکران".