چیدەم کلچگون ئوچار: دەبێت ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار لە کۆنگرەی شەشەمی ئامەدی دەبەپە گوتی: "دەبێت ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. لە بابەتێکی مێژووی لەم شێوەیەدا قبوڵ ناکەین کارەکتەرێکی مێژووی لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا گۆشەگیربکرێت. دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت."

چیدەم کلچگون ئوچار: دەبێت ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار گوتی: "دەبێت ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. لە بابەتێکی مێژووی لەم شێوەیەدا قبوڵ ناکەین کارەکتەرێکی مێژووی لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا گۆشەگیربکرێت. دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت."

ڕێکخستنی ئامەدی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە هۆڵێکی بۆنەدا، شەشەمین کۆنگرەی نائاسای خۆی ڕێکخست.

وێڕای ئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار بەسەدان کەس لە هەموو تەمەنەکانەوە بەشداری کۆنگرەکە بوون، کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد.

پێش دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەکە، بەشداربوون بە جۆشەوە هەڵپەڕین. دوای هەڵبژاردنی دیوانی کۆنگرە، بەشداربووان خولەکێک ڕێزلێنانیان تەرخان کرد و سروودی "چەرخی شۆڕش"یان گوتەوە. لەگەڵ جۆشی کۆنگرەدا بەشداربووان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە، محمەد شیرین قسەیکرد و گوتی: "بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگەی سیاسەتەکردنی بۆ کردینەوە و کارەکانمان لەم ئامانجەدایە. ئازادی گەلی کورد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نزیکە."

دواتر هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە، سوڵتان یارای سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی، پەرە بە تێکۆشانان دەدن. هەر لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئامەد، دۆغان خاتوون سڵاوی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردان لە ڕۆژئاوا کرد و بانگەوازی بۆ یەکگرتووی گەلی کورد کرد.

هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار سڵاوی لە کۆنفراسنی "یەکێتی نەتەوەیی" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و گوتی، ئەرکیان بەدیهێنانی یەکێتی نەوەتەوەییە لە باکوور و گوتی: "لەم پڕۆسە مێژووییەدا زۆر شتی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان. لە لایەکەوە سیاسەتە ئەمنیییەکان بۆ بەردەوامی دان بە شەڕ لە ئارادایە، لە لایەکی دیکە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ڕۆژئاوا هەیە کە تێیدا گەل خۆی بەڕێوەدەبات. ئیدی ئەم بژاردە لە پێش هەموو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینە. یان هەتەشە هەڵبژێرن کە هەموو ڕۆژێک دروز و عەلەوییەکان دەکووژێت، یان ڕۆژئاوا هەڵبژێرن کە هەمووکەسێک بە زمان، کەلتوور، شوناسی خۆی بە ئازادی ژیان دەکات. سیستەمی ڕۆژئاوا بۆ هەموو جیهان بووە بە هیوا.

لە ئامەد پلاتفۆرمی تێکۆشان لە دژی ماددەی هۆشبەر دامەزرێنرا.دوێنێ لەو ڕێپێوانەدا پێکەوە ڕێپێوانمان کرد. لە ئێستادا پێویستمان بە بەها ئەخلاقی و سیاسییەکانی گەلی کوردە. دەبێت گەنجانمان و پێشەنگانی تێکۆشانمان ئەم بەها ئەخلاقی و سیاسییە دەربازی نەوەی داهاتوو بکەن. سیستەمێک دروست دەکەن هەوڵدەدەن بۆ ڕێگری کردن لە گەنجانی کورد، ژنانی کورد وەک ئامرازێک بەکاریان بێنن. ئەگەر پشتگیری پلاتفۆرمەکە بکەین و ئێشکگری ئازادی بگرین، ئەم بابەتە چارەسەر دەکرێت.

بەڕێز ئۆجالان بانگەوازێكی کرد و دەسەڵارتداریش بێدەنگە. گەلانی تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی ئەمڕۆ فشاری لەسەرە، گەلی کورد دەتوانێت کۆتایی بەم بێدەنگییەی دەسەڵاتداری بێنێت. دەبێت بانگەواز لە دەوڵەت و دەسەڵاتداری بکرێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ناچارین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیات بنێین. بۆ ئەمەش میکانیزمەکانی سیاسەتی دیموکراتیک پێویستە. ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەش ئەمەیە. هەم سیاسەتی دیموکراتیک بونیات بنێین و هەم فراوانی بکەین.

ئیمرالی ناوەندی گۆشەگیرییە. گەلی کورد بە یاسایەک کە جێگای قبوڵکردن  نییە سزا دەدرێت. ئێمە لە سیستەمی یاسایی و دادپەروەری ئەم دەوڵەتەدا شوێنمان نییە. ئێمە بەپێی یاسایەکی نەناسراو دادگایی دەکرێین و سزا دەدرێین. ئەوەش بەس نییە کۆمیتەی ئیداری و چاودێری دادەنرێت و ڕێگری لە ئازادکردنەکان دەگیرێت. شتێک هەیە بە ناوی TMK کە گەورەترین ئامرازی نکۆلی کردنی گەلی کوردە. هەموو داواکارییە ڕەواکانی گەلی کورد بە 'تیرۆر' ناودەبات، ئەوکات لەگەڵ کێ ئاشتی دەکرێت؟ ئێمە قەد دەستبەرداری تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی نابین. پێویستمان بە دەوڵەت و حکومەتێکە کە تێکۆشانی گەلی کورد قبووڵ بکات. ئێمە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن ئامادەین، بەڵام دەبێت حکومەتیش وڵامی ئەم ئامادەکارییە بداتەوە. دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت. ئێمە قبووڵ ناکەین کە لەم پرسە مێژووییەدا کەسایەتی سەرەکی ئەم پرۆسەیە لە هەلومەرجی گۆشەگیریی ئیمرالیدا بێت. دەوڵەت پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوبات هەنگاو بنێت.

لە کۆنگرەدا هەڵبژاردنی بە یەک لیست بەڕێوەچوو. ڕووچەم ئەلیاقوت و ئەحمەد دۆغان وەک هاوسەرۆکانی نوێی دەبەپەی ئامەد هەڵبژێردران. 

کۆنگرەکە بە سەما کردن کۆتایی هات.