تا ئێستا تەرمی حەیدەرنلوو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە
لە ٢١ی نیسان هاوڵاتی کورد حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلوو بە شێوەکەی نهێنی لەلاین ڕژێمی ئێرانەوە ورمێ لە سێدارە درا، دوای شەش ڕۆژ هێشتا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
لە ٢١ی نیسان هاوڵاتی کورد حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلوو بە شێوەکەی نهێنی لەلاین ڕژێمی ئێرانەوە ورمێ لە سێدارە درا، دوای شەش ڕۆژ هێشتا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی كردەوە، لەدوای شەش ڕۆژ لە لەسێدارەدانی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلوو لە زیندانی ورمێ، هێشتا تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە،
ئاماژە بەوەشکراوە، كەسوكاری حەیدەرنلووی لە سێدارەدراو داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن ئێران بخەنە ژێر فشار تا ئەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان ڕادەست بکاتەوە و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ ڕاگرێت.