وۆرک شۆپەکە بە ناونیشانی "پرسەکانی کۆمەڵگە" بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)ی ئامەد لە ناوەندی کۆنگرەی کەلتووری ئامەد ئەنجام دەدرێت. لە وۆرک شۆپەکەدا هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەرێوەبەرانی پارتەکە و چەندین کەس ئامادەن.
وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆی کراوەی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەد دۆغان هاتون دەستی پێکرد. هاتون ئاماژەی بە کۆنفرانسی یەکڕیزی لە ڕۆژئاوا کرد و باسی گرنگی بەرپرسیارێتی بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان لە هەرێمە کرد.
پاشان هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد گوڵشەن ئۆزەر قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بەبێ یەکێتی ئاشتی بە دی نایەت و سەرنجی خستەر گرنگی یەکێتی کوردان و گوتی: "ئەگەر نەتوانین یەکێتی بە دی بێنین، ناتوانین ئاشتیش بە دی بێنین".
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین باسی تێکۆشانی گەلی کوردی کرد کە ٥٠ ساڵە بەردەوامە و ئاماژەی بەوەدا ئێستا کورد دەیەوێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی بونیات بنێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین بێریتان گونەش سەرنجی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی ئەوان لەسەر بنەمای ئەم بانگەوازییەیە بۆ بونیاتنانی ئاشتی کۆمەڵگە و گوتی: "ئامەد بۆ ئەم ئاشتییە ئامادەیە".
لە دوای قسەکانی وۆرک شۆپەکە بە داخراوی لە ڕووی ڕاگەیاندن بەردەوامبوو.