ڕزوان قامیشلۆ: کۆنفرانسەکە بۆ داهاتووی گەلان گرنگ و کاریگەرە

لە بەشداربووانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزوان قامیشلۆ گوتی: "کۆنفرانسەکە بۆ داهاتووی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە هەنگاوێكی گرنگ و کاریگەرە و بەرهەمی شەهیدان و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆیە."

لە بەشداربووانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزوان قامیشلۆ کە بە ناوی فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداربوو، لەسەر کۆنفرانسەکە قسەی کرد.

ڕدڤان قامیشلۆ ئاماژەی بەوەدا ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی بەمجۆرە کە ساڵانێکە گەل چاوەڕووانی ئەنجامدانێتی مایەیی خۆشحاڵییە و گوتی: "بە ناوی فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداری کۆنفرانسەکە بووین. لە هەمانکاتدا بە ناوی بریندارانی شەڕەوە پەیامی خۆمان گەیاند. لە قسە و بۆچوونەکانماندا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە."

'لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر چەندین خاڵ کۆدەنگی هەبوو'

ڕدڤان ئاماژەی بەوەشدا لە کۆنفرانسەکەدا چەندین خاڵ هەبوون بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە لە سووریای نوێدا کە هەمووان لەسەری کۆکبوون و گوتی: "بەڵگەنامەی ڕێککەوتنێکی ١٣ خاڵی خوێندرایەوە. پاشان پەیوەست بە خاڵەکان تاوتوێ و هەڵسەنگاندن کرا. هەڵسەنگاندنەکان زۆر مانادار و ئەرێنی بوون."

'کۆنفرانسەکە لە سایەیی ڕەنج شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆوە بونیاندرا'

لە کۆتایی قسەکانیدا برینداری جەنگ، ڕزوان قامیشلۆ گوتی: "وەک هەڤاڵانی بریندارانی شەڕ جارێکی دیکە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پیرۆز دەکەین. لە سایەیی ڕەنجی هەزاران شەهید و ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بونیاتنرا. بۆ هەمیشە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەپارێزین. کۆنفرانسەکە بۆ داهاتووی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە هەنگاوێكی گرنگە. باوەڕمان وایە ئەم کۆنفرانسە دەبێتە بونیاتنەری بناغەی یەکێتی کوردان لە هەر چواربەشی کوردستان و پێکەوە ژیانی هەموو گەلان."