بەرخۆدانی بەنداوی تشرین؛ ١١٠ ڕۆژ لە پێداگری ئیرادە

لە دژی ‌هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە مەبەستی پاراستنی بەنداوی تشرین لە ٨ی کانوونی دووەمەوە ئێشکگری بەرخۆدانی گەل بەردەوامە لە بەنداوی تشرین. بەرخۆدانەکە لە ١١٠هەمین ڕۆژی نیشاندانی ئیرادەدایە.

بەرخۆدانی بەنداوی تشرین

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین، بەخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڕیارداریی پاراستنی بەنداوەکەیان ماوەی ١١٠ ڕۆژ بەردەوامە و گەل جەخت لەسەر گرنگی بەنداوەکە دەکاتەوە بۆ ژیانی هەرێمەکە.

گەلی کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێوەی نۆرەیی بەخۆدانی ئێشکگری بەنداوی تشرین لە ئەستۆ دەگرن. لە ئێشکگریەکەدا هەموو جۆرە چالاکییەکی کولتووری و هونەری تێدا ئەنجام دەدرێت و بووە بە کولتورێکی داهێنەرانەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین. هەروەها بە درێژای کاتی ئێشکگری گەل بەسەرجەم تەمەنەکانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ دەگێڕن.

Cara 8`emîn e beşdarî berxwedana li bendava Tişrînê dibe

لە ئێستادا بەرخۆدانەکە لە لایەن دانیشتووانی کانتۆنی فوراتەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشێوەی گرووپی دێنە بەنداوی تشرین و ئێشکگری وەردەگرن.

Cara 8`emîn e beşdarî berxwedana li bendava Tişrînê dibe

هاوڵاتی مەحمود محەمەد عەلی تەمەن ٨٥ ساڵ، یەکێکە لە ئێشکگران و بۆ هەشتەم جارە بەشداری بەرخۆدانی ئێشکگریی دەکات، ئاماژەی بەوەدا گرنگ نییە چی ڕوودەدات ئەوەی بکرێت لە پێناو پاراستنی ئەم خاکەدا دەیکەن.

Cara 8`emîn e beşdarî berxwedana li bendava Tişrînê dibe

مەحمود محەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) قسەی کردووە و گوتی: "پشتگیری لە ڕۆڵە شەڕڤانەکانمان دەکەین، هەرچی بێتە ڕێگەمان تێپەڕی دەکەین و تا کۆتایی بەنداوەکامان دەپارێزین. بە گۆچانەوە ڕێدەکەم، بەڵام بە ئیرادەی بەهێزمەوە لێرەم و لە بەرخۆداندانم."

مەحمود محمەدی ئێشکگر گوتی: "باوەڕم بە هێزی دڵسۆزیم بەم خاکە هەیە. لێرە و لەم خاکەدا ڕۆژگاری سەخت و سەرماوسۆڵەمان تێپەڕکرد، خۆم و بنەماڵەکەم لێرە جارێک برینداربووین لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، بەڵام هەرگیز سەرمان نەوی نەکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامین. مۆراڵمان بەرزە، ناروخێین. تا سەرکەوتمان لێرەین."