بە سەدان کەس لە شارەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد

بە سەدان کەس لە شارەکانی گرکێ لگێ، تل کۆچەر، ڕمێلان و چلاخا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە شەقامەکان و رایانگەیاند ئاشتی و دیموکراسی تەنیا بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت.

بەسەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکانی گرکێ لگێ، تل کۆچەر، ڕمێلان و چلاخا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا.

جەماوەرەی گەل لە شاری گرکێ لگێ کۆبوونەوە و لە گۆڕەپانی شەهید خەباتەوە دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەرز کرایەوە و بەردەوام دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" وترایەوە.

ڕێپێوانەکە لە ناوەندی بازاڕی کۆبووەوە و خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی بەڕێوە چوو. پاشان نوێنەری کۆنگرە ستاری تل کۆچەر، دەلال شبلی قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی هەموو گەلان تێکۆشان دەکات و وتی: "بە یەک دەنگ دووپاتی دەکەینەوە کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ داواکاری بێ گەرانەوەی ئێمەیە."

هەروەها عاکیف سەبری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی گرکێ لگێ ڕایگەیاند؛ ئامانجی سەرەکی ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە وهەتا گەیشتن بەو ئامانجە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

عاکیف سەبری سەرنجی خستەسەر پەیامی ئاشتی و دیمۆکراسی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند؛ کورد بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆەو یەکگرتوویی خۆیان ساز کرد و وتی: "ئێمەو گرێدراوین بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ."

چالاکییەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.