جۆشی ١ ی ئایار لە ڕۆژئاوا
بە درووشمی "بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پێکەوە ١ ی ئایار پیرۆز دەکەین" لە گوندی سویدیکێی دێرک و گوندی مزگەفتێی تربەسپی، ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا.
بە درووشمی "بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پێکەوە ١ ی ئایار پیرۆز دەکەین" لە گوندی سویدیکێی دێرک و گوندی مزگەفتێی تربەسپی، ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا.
ئەم بەیانییە لە دێرک و کۆچەرات و گەرکی لەگی و چلاغا و تەل کۆچەر سەدان کەس ڕوویانکردە سویدکێ، لە قامیشلۆ و تربەسپی و تەل حەمیس و عاموداش گەل ڕوویانکردە مزگەفتێ.
کورد و عەرەب و سریانی و ئێزدی و پێکهاتەکانی تر بە جلوبەرگی هەرێمی و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ بەشدارییان کرد.
چالاکییەکان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. کۆمیتەی ئامادەکاری پەیامێکی دا و ڕایگەیاند بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلان و کرێکاران کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەنێو ئاشتیدا دێتەدی.
ئاهەنگەکەی گوندی سویدکێ بە بەشداری چەندین گرووپی هونەری و هونەرمەند بەردەوام دەبێت.
لە ئاهەنگەکەی بەنداوی مزگەفتێش چەندین گرووپی هونەری و هونەرمەند بەشداردەبن.
لە حەسەکەش کاتژمێر ١٨:٠٠ ئاهەنگی ١ ی ئایار لە پارکی ٤ ی نیسان دەست پێ دەکات. دانیشتووانی حەسەکە و دەرباسیە و تەل تەمر و تەل بەراک و هۆل و شەدادی، بەشداردەبن.