لە نەرویج مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی بەڕێوە دەچێت

لە نەرویج بە بۆنەی چلەی کۆچی دوایی هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی مەراسیمێکی یادکردنەوە و ڕێز لێنان بەرێوە دەچێت.

لە دوای ماڵئاوایی کردنی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری گەلی کود رێزدار عەبدولرەحمان حاجی ئەحمەدی لە ژیان، هەروەها رێزڵێنان و وەبیرهێنانەوەی ٦٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێ وچانی لە پێناو ئازادی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد، مەراسمێک بە بۆنەی چلەی کۆچی دوایی هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی لە نەرویج بەرێوە دەچێ.

بەم بۆنەیەوە لەلایەن کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک و بنەماڵەی رێزدار حاجی ئەحمەدی بۆ دەربرینی هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەی بەرێزی و هەروەها رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ و هاوڕێبازانی هەمووان بانگهێشتی مەراسیمی یادکردنەوەکە کراون.

کات: رۆژی یەکشەمە ٤/٥/٢٠٢٥

کاتژمێر: ١٤:٠٠هەتا١٧:٠٠

شوێن: Kløfta Vel,Kongsvingervegen 10, 2040 Kløfta

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک و بنەماڵەی رێزدار حاجی ئەحمەدی