بە دیمەن

چالاکییەکەی ژنێڤ ٥٢ مانگە بەردەوامە: با ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست نەچێت

چالاکییەکەی ژنێڤ بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هەموو چوارشەممەیەک ئەنجام دەدرێت و پێی نایە مانگی ٥٣ هەمینەوە. لە چالاکییەکەدا داواکرا دەوڵەتی تورک بۆ ئاشتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەنگاوبنێت.

کوردستانیان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا کۆبوونەوە، لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەممەیەک چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن. چالاکییەکە پێی نایە مانگی ٥٢ هەمینەوە.

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا لە کەسێتی شەهید ڤیان پەیمان و ئۆرهان یەڵمازکایا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان نیشاندرا.

کۆمیتەی چالاکییەکەی ژنێڤ، ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی پیرۆز کرد و داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆی دووپات کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ناوی کۆمیتەکە دووپاتکرایەوە، ١ ی ئایار بۆ گەلی کورد واتایەکی گرنگی هەیە، گوترا: "١ ی ئایار هێندەی نەورۆز بۆ گەلی کورد گرنگە".

ئاماژە بەوە کرا بەهۆی سیاسەتی فشار و نکۆڵی تورکیاوە ملیۆنان کورد ئاوارەبوون، جەختکرایەوە کوردان لە هەر جێیەک بن درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

هەروەها جەختکرایەوە، پەکەکە تەڤگەری کرێکارانە و لە ١ ی ئایاردا تێکۆشانی گەلی کورد و تێکۆشانی جیهانی یەکدەگرن.

تیشکخرایە سەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، گوترا: "پەکەکە و لایەنە کوردییەکان بە ئەرێنی مامەڵەیان لەگەڵ بانگەوازەکەدا کرد، بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەمە، دەبێت بەرێز ئۆجالان لە هەلومەرجی ئازاددا کار و خەبات بکات.

دەوڵەتی تورک لەبری هەنگاوی ئەرێنی، لە هەموو جێیەک هێرش دەکات. با ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست نەدرێت. هیوای ئاشتی مەفەوتێنن".

هەروەها ئاماژە کرا بە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی کە ٢٦ ی نیسان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا، کۆنفرانسەکە وەک هەنگاوێکی مێژوویی و هەستانەوەی کوردان هەڵسەنگێندرا، داواکرا ٢٦ ی نیسان وەک "ڕۆژی نەتەوەیی کورد" ڕابگەیەنرێت و هەموو ساڵێک بە جۆشەوە پیرۆز بکرێت.

پاشان چالاکی دانیشتن تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو.