پارێزگاری ئەستەنبوڵ ڕایەگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ١٥١ کەس برینداربوون
پارێزگاری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند؛ لە بوومەلەرزە یەک بە دوای یەکەکانی ئەستەنبوڵدا هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام ١٥٢ کەس بریندار بوون.
پارێزگاری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند؛ لە بوومەلەرزە یەک بە دوای یەکەکانی ئەستەنبوڵدا هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام ١٥٢ کەس بریندار بوون.
پارێزگاری ئەستەنبوڵ سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی شاری ئەستەنبوڵ بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ هەتا ئێستا هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە. هەروەها لەڕووی وزە و ژێرخانی، غازی سروشتی، ئاوی خواردنەوە و ژێرخانی ئاوەڕۆ، هیچ دۆخێکی نەرێنی بەدی ناکرتت. ئەوەشی ڕایگەیاند ١٥١ هاوڵاتی بەهۆی ترسەوە خۆیان لە شوێنە بەرزەکانەوە فرێداوە و برینداربوون، بارودۆخیان زۆر قورس نییە، لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت. هاوکات پارێزگاری ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ ماڵ و باڵەخانەیەک لە سەرتاسەری شارەکەدا نەڕووخاوە و لەو بوارەوە درێژە بە کارەکانیان دەدەن.