لە دەریای مەڕمەڕە چەند بوومەلەرزەیەک ڕوویدا
لە دەریای مەڕمەڕە سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە پلەکانی ٣.٩ و ٦.٢ و ٤.٤ ڕوویاندا.
لە دەریای مەڕمەڕە سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە پلەکانی ٣.٩ و ٦.٢ و ٤.٤ ڕوویاندا.
لە دەریا مەڕمەڕە ٣ بوومەلەرزە ڕوویاندا. بوومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر ١٢:٤٩ بە گوڕی ٣.٩ پلەی ڕێختەر، بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر، بوومەلەرزەی سێیەم کاتژمێر ١٢:٥١ بە گوڕی ٤.٤ پلەی ڕێختەر ، ڕوویاندا.
سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ئەم هۆشدارییانەی بڵاوکردەوە:
- مەچنە ناو باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان.
- لە دەوری باڵەخانە مەترسیدارەکان مەوەستن.
- لە ڕێگەی خزمەتگوزاری کورتە نامە (SMS) و بەرنامەکانی نامە ناردنی ئۆنلاینەوە، پەیوەندی بکەن.
پرۆفیسۆر د. ناجی گورور لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕایگەیاند بوومەلەرزەکە لەسەر هێڵی کومبورگاز ڕوویداوە. جارجارە دەبێتە هۆی بومەلەرزە بچووکەکان. شوێنەکەی گرنگە، پێویستە خەڵک ئاگاداری خۆیان بن.