تای خوێن بەربوون؛ لە عیراق ٢٢ کەسی کوشتووە
بە گوێرەی ئامارە تەندرووستییەکانی عێراق، گیانلەدەستان بەهۆی نەخۆشی تای خوین بەربوونەوە لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا ٢٢ کەس گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی ئامارە تەندرووستییەکانی عێراق، گیانلەدەستان بەهۆی نەخۆشی تای خوین بەربوونەوە لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا ٢٢ کەس گیانی لە دەستداوە.
پەتای تای خوێن بەربوون (کۆنگۆ) کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و جۆرێکی کوشندەی نەخۆشی ڤایرۆسییە. بە تایبەت لەو جێگانە کە ئاژەڵداری تێدایە بڵاودەبێتەوە، ئەم پەتایە لەمساڵدا لە عێراق و بەتایبەت لە پارێزگاکانی خواروو مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی هەیە.
بە گوێرەی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تاوەکوو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێن بەربوون لە باشووری کوردستان جگە لە دوو حاڵەت لە شاری کەرکووک، هیچ حاڵەتێکی دیکە تۆمارنەکراوە. بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا چەند حاڵەتێک هەبووە و چارەسەرکراوە.
وەزارەتی تدرووستی ئاماژەی بەوەشکردووە هەموو ئامادەکارییە تەندرووستییەکانیان لەدژی نەخۆشییەکە گرتووەتەبەر.
بەپێی ئامارە تەندرووستییەکانی عێراق تاوەکو ئێستا ٢٢ کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە کۆتا گیان لەدەستان لە پارێزگای موسانا تۆمارکرا.
لەوبارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق سەبارەت بە گیان لەدەستدانی كەسێكی دیكە بە تای خوێن بەربوون، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.
سەیف بەدر ڕایگەیاند، لە پارێزگای موسەنا كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، بەمەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە سێ كەس، كە دوو كەسیان لە پارێزگای كەركووك بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی ژمارەی تووشبووان بە تای خوێن بەربوون لە عێراق گەیشتە ٢٢ كەس.