دیکومێنتارییەک دەربارەی ئێزدییەکان لە جۆرجیا
ئێش و کۆچبەری و کەلتوور و بەرخۆدانی ئێزدییەکان بوونە بابەتی دیکۆمێنتارییەک لە جۆرجیا. دیکۆمێنتارییەکە ئەمڕۆ لە چرا تیڤی بڵاودەکرێتەوە.
ئێش و کۆچبەری و کەلتوور و بەرخۆدانی ئێزدییەکان بوونە بابەتی دیکۆمێنتارییەک لە جۆرجیا. دیکۆمێنتارییەکە ئەمڕۆ لە چرا تیڤی بڵاودەکرێتەوە.
کۆمەڵگەی ئێزدی یەکێکە لەو کۆمەڵگەیانەی ڕووبەڕووی دەیان کۆمەڵکوژی و فەرمان بووەتەوە. بۆیە چەندین جار ناچاربووە زێدی خۆی جێبهێڵێت. بەشێک لەوانیش لە زێدی خۆیان دوورکەوتوونەتەوە و لە قەوقاز نیشتەجێ بوون.
بەشێکی زۆری ئێزدییەکان لە قەوقاز، لە جۆرجیا نیشتەجێ بوون، کە خاوەن مێژوو و کەلتوورێکی قووڵن و لە هەرێمی سەرحەدەوە کۆچیان کردووە. لەم بارەیەوە، دیکۆمێنتارییەک ئامادەکرا.
دیکۆمێنتارییەکە بە ناوی "ئێزدییەکان لە جۆرجیا" ڕاستی کۆمەڵگەی ئێزدی لە جۆرجیا و ژیانی ڕۆژانەیان و چیرۆکە سەختەکانیان دەگێڕێتەوە.
دەرهێنەر عارف ئاسڵان کە بەدواداچوونی کردووە بۆ چیرۆکی ئێزدییەکانی جۆرجیا، بە هاوکاری کامێرامان بارش ئاسڵان دیکۆمێنتارییەکەی ئامادە کردووە.
لە دیکۆمێنتارییەکەدا تیشکخراوەتە سەر ڕەوشی کۆمەڵگەی ئێزدی کە ڕووبەڕووی ئاسیمیلاسیۆن دەبێتەوە، بەتایبەت مەترسی گۆڕینی باوەڕی گەنجانی ئێزدی.
هەروەها تیشکخراوەتە سەر بەرخۆدانی کۆمەڵگەی ئێزدی و کارەکان بۆ پاراستنی ناسنامە و کەلتوور و باوەڕەکەیان.
دیکۆمێنتارییەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا بۆ یەکەمجار لە چرا تیڤی بڵاودەکرێتەوە.