بە دیمەن

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن پێشکەش بە سری سوورەیا ئوندەر کرا

LKFF ئەمساڵ بۆ ١٤هەمین جار ئەنجام درا، بە فیلمی "پاڵپشتی ئازادی" و خەڵاتکردن کۆتایی هات. فیستیڤاڵەکە پێشکەش بە سری سورەیا ئوندەر کرا، کە بە تێکۆشان، هونەر و بەرخۆدان بۆ ئاشتیی ڕەڵێکی گەورەی نواند.

پێش کۆتایی هێنان بە فیستیڤاڵەکە، بە خولەکێک ڕێزگرتن ئوندەر یادکرایەوە. بەپرسیارانی فیستیڤاڵەکە لە قسەکاندا ئاماژەیان بە ڕەنجی ئۆندەر بۆ تێکۆشانی ئازادی و هونەری کرد.

بەڕێوەبەری فیستیڤاڵەکە فەرحان ستێرک گوتی: "سری سورەیا سیمبولی ئازادی و ئاشتییە. هەموو ژیانی فیدای تێکۆشانی دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی کرد. لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد وەستا و بۆ مافەکانیان تێکۆشانی کرد. ئەم فیستیڤاڵەی ئەمساڵی LKFF پێشکەش بە سیمبولی ئاشتی هاوڕێی هێژامان سری سورەیا ئوندەر دەکەین."

فیلمی بەرهەمهێنەری سویدی بە ناوی 'پاڵپشتی ئازادی' لە لایەن دەرهێنەر مەنال مەسریەوە دەرهێنراوە. فیلمەکە باس لە ڕووداوەکانی خوێندکارانی کورد جەنکیدار و حوسێن دەکات کە بەشداریان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کردووە. لە چاوپێکەوتنێک دوای پیشاندانی فیلمەکە، جارێکی تر گرنگی بەرخۆدانی کۆبانێ دیارکرا و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هۆڵەکەدا دەنگی دایەوە."

دیاری

لە مەڕسیمی دیاری بەخشین لە فیستیڤاڵەکەدا، بەرهەمە ناودارەکان بەم شێوەیە دەستنیشانکران: 

* خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی ڕۆژازەر بە فیلمی ئایشە پولات بە ناوی "شوێنی کوێر" درا. ئەم فیلمە ئیلهامی لە دایکانی شەممە وەرگرتووە و چیرۆکی ژیانی پارێزەرێکی مافی مرۆڤ دەگێڕێتەوە. 

* خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاری بە محەمەد ئاکسۆی بۆ فیلمی بەرکە باش بە ناوی "هۆلد ستیل" درا. لەم فیلمەدا گێڕانەوەیەکی بەرخۆدەر، بیرەوەری دەستەجەمعی و بێدەنگی نیشاندراوە. 

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری بە تەها کەریمی بۆ فیلمی ئایدین گۆکمەن بە ناوی Ever Since, I Have' Been Flying' درا. 

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی یلماز گونێ بە فیلمی "ئاگۆنیا" (ئێش) بە بۆرهان ئەحمەدی و لەیلە باغپیرا درا. 

*خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشرایە دەرهێنەری فیلمی “کوڕ” سامان حسێن پوور و ژنە ئێزدی سەراب نایف عیسا بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی "کچانی ڕۆژ" عیسا خەڵاتەکەی پێشکەش بە هەموو ژنانی بەرخۆدەر کرد.

لە فیستیڤاڵەکەدا کە لە لەندەن ئەنجام درا ٥٨ فیلم لە ماوەی ٩ ڕۆژدا نمایشکرا. لە چالاکییەکەدا بابەتی وەک بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، تێکۆشانی ژنانی ئێزدی، زمان و کەلتووری کوردی ئاماژەیان پێکرا.

شیلان مورداجهای، لە قسەکانییدا ئاماژەی بە ڕەنجی ١٧ دەرهێنەری ژن کرد و سری سورەیا ئوندەر بە بیرهێنایەوە، سەرنجی خستەسەر میراتی ئەو لە سینەما و بەرخۆداندا.

هونەرمەندان سڵاویان لە ژیانی ئوندەر بۆ ئاشتی و هونەر کرد و جەختیان کردەوە لەم تێکۆشانە بەردەوامن.