کەنەکە بەهۆی گیان لە دەستدانی سری سورەیا ئوندەر پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

کەنەکە بەهۆی گیان لە دەستدانی ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا ئوندەر سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئوندەر، گەلی کوردستان و تورکیا و دەم پارتی کرد.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەهۆی گیان لە دەستدانی ئەندامی شاندی ئیمراڵی وجێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە گەلانی کوردستان و تورکیا، دەم پارتی و بنەماڵەی ئۆندەر سەرەخۆشی کرد.

کەنەکە ئاماژەی بەوەدا سیاسەتمەدار، نوسەر، هونەرمەند، چالاکوانی ئاشتیی سری سورەیا ئوندەر  ١٢ ساڵی دوایی بۆ ئاشتیی بەبێ پچڕان تێکۆشانی کرد و گوتی: "لە ماوەی ١٢ ساڵدا ناوی سری سورەیا ئوندەر بە لێگەڕین لە پرسی چارەسەری ئاشتییانەی کورد بڵاوکرایەوە. لە کاتی پڕۆسەی ٢٠١٣-٢٠٢٥دا هەم لەم پڕۆسەیەدا کە پێش حەوت مانگ دەستی پێکرد، ڕۆڵیکی سەرەکی هەبوو. بەهۆی تێکۆشان بۆ ئاشتی زیندانی کرا و زیاتر لە سێ ساڵ لە زیندان مایەوە. لە چوارچێوەی تێکۆشانەکانییدا دەیان جار چووە ئیمراڵی و لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجام داوە.

پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالانی بۆ تەڤگەری ئازادی، حکومەتی تورک، پارت و ڕێکخراوە و ڕای گشتیی بە زمانێکی جوان بڵاو دەکردەوە و بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەی پرسی کورد چوارچێوەیەکی ئامادەکردبوو. هەروەها پەیامەکانی هەموو لایەنەکانی دەگەیاند بە بەڕێز ئۆجالان. نەبوونی سری سورەیا ئوندەر لە لایەنی تێکۆشانی چارەسەری ئاشتییانە و هەوڵدانی بونیاتنانی وڵاتێکی دیموکراتیک کەم کورتی مەزن لەگەڵ خۆی دێنێت."